ژنانی ڕێپێوانکار: گوێ لە بۆچونەکانی بەڕێز ئۆجالان بگرن بۆ سیاسەتی دانوستانی دیموکراسی

ژنانی ڕێپێوانکاری ڕێپێوانی ئازادی لە ئەنقەرە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانییان خوێندەوە و بانگەوازییان لە هێزە سیاسییەکان کرد گوێ لە ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ سیاسی دانوستانی دیموکراتیکی بگرن.

ڕێپێوانی ئازادی

ڕێپێوانی ژنان کە بە درووشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین"، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژن (تەژەئا) حەوت ڕۆژە لە ئامەدەوە دەستی پێکردووە و  ئەمڕۆ لە ئەنقەرەن. بە بەشداری زیاد لە ٢٥٠ ژن دوای تێپەڕبوون بە حەوت شاردا، ئەمڕۆ بە جەماوەری گەیشتە ئەنقەرە. ڕێپێوانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوڤەنپارک لە کزلای ئەنقەرە گردبووەوە، داواتر ژنان ویستیان تا پێش پەرلەمان برۆن بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا.

ژنان لە جێگەی گردبوونەوەکە ژنان ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانییان خوێندەوە. لە کاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا ژنان بە بەردەوامی درووشمەکانی "ئازادی ئازادی، ئازادی ڕێبەرێتی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و چەندین درووشمی دیکەیان گوتەوە.

لە خوێندەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا نالین گەزگۆر قسەیکرد و پاش سوپاسکردنی بەشداری ژنان گوتی: "ئەم ڕێپێوانەمان تا مسۆگەرکردنی ئازادیی بەڕێز ئۆجالان بەردەوام دەبێت."

دواتر ئەو نامەیەیی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە کە بۆ ڕێپێوانکارانی ژنی ناردبوو، نامەکە بە جۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا. دواتر سەباحەت تونجەلی چالاکوانی تەژەئا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی ڕێپێوانەکەیان بەجێگەیاندنی دادپەروەری ئازادییە بۆ گەلی کورد.

تونجەل لە قسەکانییدا پەیوەست بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی گوت: "وەک ژنانی تەژەئا پێشنیار بۆ هەموو لایەنەکان دەکەین، پێشنیارەکانی بەڕێز ئۆجالان بۆ سیاسەتی دانوستانی دیموکراسی جێبەجێ بکەن."

دوای ڕاگەیانداوەکە، بەبێ گوێدانە ڕێگرییەکانی پۆلیس، ژنان بە گوتنەوەی درووشم بەرەو پێش پەرلەمانی تورکیا بەڕێکەوتن