ژنان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەژە یادی فەرماندە ئاریەن ئارێی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی گشتیی هەپەژە لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەەکیان ئاریەن ئارێ، تێکۆشەری رێگەی ئازادی ژنان، ئازادی ژیان، یادی ئەوی بەرزڕاگرت و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدانی دووبارەکردەوە. -
لە کەرکوک، سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێک سازکرا
لە کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "یەک بگرن لەپێناو کۆتایهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان بەدروشمی "نەبوونی بەهانە" سەبارەت بە هەڵمەتی ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێک سازکرا. -
نەوای ژن پانۆرامای ژنی ساڵی دەست نیشانکرد
نەوای ژن بە مانشێتی 'ڕێبەری ئێمە ژن، ژیان، ئازادییە'، سەرنجی بۆ بەرخۆدانی ئەو ژنانە ڕاکێشا کە مۆرکی خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٤ لیداوە. -
گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە شوێنی شەهیدکردنیان یادکرانەوە
بە پێشەنگایەتی ڕژاک شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە شوێنی شەهیدکردنیان یادکرانەوە. -
شاندی ژنانی سلۆڤینی سەردانی ژن تیڤییان کرد
شاندی ژنانی سلۆڤینی کە لە ١٤ کەس پێکهاتبوون سەردانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤییان کرد و دەربارەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کوردیش زانیارییان وەرگرت. -
لە باشوورەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بانگەوازێک راگەیەندرا
بەدەیان ژنە سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیان، چالاکوان و رۆژنامەوانی باشووری کوردستان لە بانگەوازێکدا داوا لە سەرۆککۆماری عێراق و هاوسەرەکەی و سەرجەم بەرپرسانی کورد دەکەن، هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بخەنەگەڕ. -
حورا نیکبەخت: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادییە
حورا نیکبەخت، چالاکوانی مافەکانی ژنان لە زیندانی ئێڤینەوە رایگەیاند، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادییە". -
جانان کەپەنچ: شارەکان دەکەین بە شاری ئازادی ژنان
جانان کەپەنچ ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە زۆرترین هێرشی لەسەر ژنانە و وتی، "دەسەڵاتداری ئاکەپە، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی وەک هەڕەشەیەک لەسەر خۆی دەبنێت بۆیە قەیوم دەسەپێنێت." -
" پێویستە لە پەروەردەی خێزانەوە توندوتیژی دژی ژن بنبڕ بکەین"
چالاکوانی بواری ژنان دەڵێن: "پێویستە بە فشاری سەرجەم لایەنەکان و ڕێکخراوەکان چاکسازی لە یاساکانی عێراق بکرێت بۆ پاراستنی ژن لە توندوتیژی". -
لە زیندانی ئەوین مانگرتن لە خواردن بۆ وریشە مورادی و نێرگز محەمەدی دەستی پێکرد_نوێکراوەتەوە
زیندانیانی سیاسیی لە زیندانی ئەوینی تاران ڕایانگەیاند بۆ ئاگاداربوون و چارەسەرکردنی ڕەوشی وریشە مورادی و نێرگز محەمەدی و تەواوی زیندانیانی هاوڕێیان، دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. -
"زاڵبوونی عەقڵیەتی پیاوسالاری وایکردووە ڕێژەی ژن کوشتن زیاد بکات"
ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت: "حزبەکانی باشوری کوردستان داڵدەی بکوژانی ژنان دەکەن تاوەکو دادگایی نەکرێن". -
چالاکیی ٢٥ی تشرینی دووەم لە نۆرمبێرگ
لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا ژنان لە دژی توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند کە ژن بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆی بە ڕێکخستن دەکات و کۆمەڵگەش لەگەڵ خۆی ئازاد دەکات. -
چوار ڕێیانێکی شاری لیڤۆرنۆ بەناوی ژینا ئەمینی-ــەوە ناو نرا
چوارڕێیانێکی شاری لیڤۆرنۆ بە ناوی ژینا (مەهسا) ئەمینی کە لەلایەن هێزەکانی ئێران کوژرا، ناو نرا. -
لە مونیخ و ئۆسڵۆ بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم چالاکی بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ڕێپێوانێکی بە مەشغەڵ بەڕێوەچوو. ژنانی کوردیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. -
کەژەکە: ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان، سەرکەوتنی گەورەی بەدواوە دەبێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایەگیاند، کە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان سەرکەوتنی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. -
پاژک: پەکەکە هیوا و ئیرادەی ژنی ئازاد و گەلی کوردە
پاژک ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و رایگەیاند، "تێکۆشان و بەرخودانی پەکەکە کە لە بەرامبەر سیاسەتی فاشیستیی دەوڵەتی تورک سەرکەوتووە، هەموو شوێنێکی تەنیوەتەوە و بەرفراوان بووە". -
یەژا ستار : دامەزراندنی پەکەکە جەژنێکی نەتەوەییە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار ڕایگەیاند؛ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە جەژنێکی نەتەوەییە و دووەمین نەورۆزی گەلی کوردە و ڕایگەیاند کە پەکەکە لە ناوەندی فاشیزمی پیاوسالاردا تۆپێکی ئاگرینی رووناکی هیوایە. -
هەڵمەتی ژنانی خوێندکاری کوردستان؛ 'گەڕانەوە بۆ سەرچاوە و شوناسی خۆمان'
ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) ڕایگەیاند، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم دەستیان بە هەڵمەتی'ئێمە وازناهێنین - گەڕانەوە بۆ سەرچاوە و شوناسی خۆمان' کرد. ژەخەکە لە زانکۆیەکی بەرلین چالاکییەکی بەڕێوە برد. -
ژنانی ئێزدی لە دژی سزای لە سێدارەدان وەستانەوە
ژنانی ئێزدی لە دژی سزای لەسێدارەدان کە لەلاین دەوڵەتی ئێرانەوە لەسەر ژنان سەپاندوویەتی نامەیەکییان ئاڕاستەی ڕێکخستنە پەیوەندیدارەکان کرد. -
پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانەکەی ئیستەنبوڵ: ١٥٠ ژن دەستبەسەرکران
ژنان گوێیان بە قەدەغەی میزاجی پارێزگاری ئیستەنبوڵ نەدا، گەمارۆی پۆلیسیان تێپەڕاند و توندوتیژی پیاو_دەوڵەتیان شەرمەزار کرد. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو ژنانەی درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە، ڕاگەیاندرا ڕایگەیاند ١٥٠ ژن دەستبەسەرکراون. -
ژنان لە ئیستەنبوڵ بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕێپێوانیان کرد
ژنان بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە کاراکۆی کۆبوونەوە و پەیامی مەزنکردنی بەرخۆدانیان دا. لە ڕێپێوانەکەدا توندوتیژیی پیاو_دەوڵەت و دەستبەسەراگرتنی ئیرادە شەرمەزارکرا. -
ژنانی ئامەد گوێ بە قەدەغە نادەن: دەنگی "ژن ژیان ئازادی" گەیشتە ئاسمان
هەزاران ژن لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا و گوتیان: "ئەم تاریکییە دەڕەوێنینەوە، بژیان و ئازادی دەپارێزین". -
لە یەریڤان توندوتیژی دژی ژنان شەرمەزار کرا
ژنانی کورد و ئەرمەنی لە دژی توندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوە و گوتیان "دەبینە دەنگی ئەو ژنانەی کوژراون، ئەوانەی لە زیندان لە بەرانبەر هەڕەشەی لە سێدارەدان بەرخۆدان دەکەن و ئەوانەی هێشتاش لە ژێر دەستی چەتەکانی داعشدان". -
ژنانی مەخمور: بە فەلسەفەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دەگەینە سەرکەوتن
ژنانی کەمپی مەخمور بە پێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
لە ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئێلح، دەستبەسەراگرتن شەرمەزارکرا
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان لە ڕێپێوانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئێلح گوتی: "قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵانە. بەرامبەر بەرخۆدانی ژنان شکست دەهێنن. شەقام هەرچی بڵێت بەبنەما وەری دەگرین".