زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار كه له ژنانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور پێكهاتووه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له شاری هه‌ولێر ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مین جار هێزه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه هێرشیان كرده سه‌ر چالاكانی مانگرتوو، له کاتی هێرشه‌كه‌دا ٥ خوێندکاریان ده‌ستگیر كرد که سه‌ردانی شوێنی چالاکییه‌که‌یان کردبوو. سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی په‌ده‌كه، تا ئێستا ٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار له شوێنی چالاکییه‌كه ماون و بڕیاریان داوه له مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام بن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی ژنانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆستم جودی تاکو ئێستا، فشارێكی تووند هه‌یه له‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که و ڕێگرییان لێ ده‌كرێت هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن.
s.m