پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار كه له ژنانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور پێكهاتووه، له به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ٢ جار هێرشی كردوونه‌ته‌سه‌ر و چادر و كه‌لوپه‌له‌كانی تێكداون. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر چالاكییه‌كه ٥ خوێندكاریان ده‌ستگیر كرد كه بۆ پشتیوانی له مانگرتوان له شوێنی چالاكییه‌كه بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك پێی ڕاگه‌یاندین، ئه‌مشه‌ویش جارێكی دیكه ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر چالاكیی ژنانی مانگرتوو و سه‌رجه‌م مانگرتوان ده‌ستگیر كراون.
s.m