له ساڵی ٢٠١٦-ه‌وه واته له‌و كاته‌وه‌ی قه‌یوومه‌كانی ئاكه‌په له شاره‌وانییه‌كاندا دامه‌زرێنراون، شاره‌وانییه‌كانی شاری وان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بوونه‌ته هاوشێوه‌ی كۆمپانیاكانی ئاكه‌په، له شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان ٥ هه‌زار، له شاره‌وانییه‌كانی ئه‌ردیش، ڕێی ئارمووش، ئارته‌مێتان، چاڵدێران، قه‌لقه‌لی و شاره‌وانییه‌كانی دیكه كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) به‌ده‌ستی هێنابوون و دواتر قه‌یوومیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، سه‌دان كارمه‌ند له‌كاردوورخراونه‌ته‌وه. كه‌سانێكی خه‌ڵكی ترابزۆن، چۆرووم، خارپێت، یۆزگات و زۆر شاری دیكه‌ی توركیا هێنراون و دامه‌زرێنراون. خزمانی به‌رپرسانی ئاكه‌په له شار و شارۆچكه‌كان له شوێنی ئه‌و كارمه‌ندانه دانراون كه له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه. زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دامه‌زرێنراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن مووچه وه‌رده‌گرن.
شاره‌وانی بووه‌ته كۆمپانیای ئاكه‌په
پێشتر ئاشكرابوو كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان (VASKÎ) عه‌لی ته‌كتاش كه خه‌ڵكی خارپێته گه‌نده‌ڵی كردووه و كاری ناقانوونی كردووه. ئه‌م فه‌رمانگه‌یه له‌ژێر ده‌ستی ته‌كتاشدا بووه‌ته هاوشێوه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئاكه‌په. هه‌روه‌ها له هه‌مان فه‌رمانگه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌ردیش گه‌نده‌ڵی و كاره ناقانوونییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانی ئاشكرابوو، ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه خزمی به‌رپرسانی ئاكه‌په‌ن. سه‌رۆكی لقی ئه‌ردیشی ئاكه‌په، په‌رله‌مانتاری وان-ی ئاكه‌په عه‌بدوڵا ئارڤاس و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئاكه‌په له ناوچه‌كه، خزمه‌كانی خۆیان له‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا دامه‌زراندوون.
«٣١ی مارس شاره‌وانییه‌كان سه‌رله‌نوێ ڕاستی گه‌ل ده‌كه‌ینه‌وه»
زۆرینه‌ی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سه‌ر به شاره‌وانیی ئه‌ردیش به‌بێ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن مووچه وه‌رده‌گرن و به‌شێكیشیان ڕۆژانه ٢ یان ٣ كاتژمێر كار ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له سنووری وان له كاتی دامه‌زراندنی قه‌یوومه‌كان له‌كاردووخراونه‌ته‌وه، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر تاڵانی و داگیركاریی ئاكه‌په. ده‌ڵێن: «دوای ئه‌وه‌ی قه‌یووم دامه‌زرێنران، ئێمه‌یان له كار دوورخسته‌وه. له شوێنی ئێمه كه‌سانی ناشاره‌زایان دامه‌زراندن. ئه‌و كه‌سانه‌ی دامه‌زرێنراون كه‌سوكار و كوڕ و كچی سه‌رۆكی ئاكه‌په‌ی ئه‌ردیش عه‌دنان ئایدن، په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ی وان عه‌بدوڵا ئارڤاس و به‌رپرسانی ئاكه‌په‌ن له شار و شارۆچكه‌كان.»
هاوڵاتییان ده‌ڵێن، «ئاكه‌په شاره‌وانی كردووه‌ته هاوشێوه‌ی كۆمپانیایه‌ك بۆ كه‌سوكاری كاربه‌ده‌سته‌كانی. ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی مارسدا شاره‌وانیی ئه‌ردیش سه‌رله‌نوێ ڕاده‌ستی گه‌ل ده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m