ئامەد خۆی بۆ میتینگی ئاشتی ئامادە دەکات

بە بۆنەی ١ ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتیی، لە گۆڕەپانی دیموکراسی ٥ ی حوزەیران لە ئامەد، بە دروشمی هەر ئێستا ئاشتی' ڕۆژی ١ ی ئەیلول، میتینگێک بەڕێوەدەچێت. بۆ بەشداری لەو میتینگەش بانگیان لە هاوڵاتیانی ئامەد کرد.

پارتە سیاسیەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژووری پیشەیی لە ئامەد، بە بۆنەی ١ ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی - یەوە، لە گۆڕەپانی دیموکراسی ٥ ی حوزەیران لە ڕۆژی ١ ی ئەیلول میتینگێک ساز دەکەن. کۆمیتەی ئامادەکاری ئەو میتینگە دەستنیشانی کرد کە لەبەرامبەر ئەو شەڕەی کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیی دژ بە کوردان دەکرێت ڕاپەڕن و داوای ئاشتی بکەن.

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامادەکاری بۆ میتینگی هەرێمی ١ ی ئەیلول کە دەکاتە ڕۆژی شەممە دەکات. پلاتفۆرمەکە لە پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژووری پیشەیی و سەندیکاکان پێکدێت و ئامادەکاری بۆ میتینگێک دەکات لە ئامەد. پەرلەمانتارانی هەدەپەش پشتیوانی پلاتفۆرمەکە دەکەن. بڕیارە میتینگەکە بە دروشمی 'هەر ئێستا ئاشتی' ئەنجام بدرێت و ئەم داوایانە دەکرێن.

با چیتر منداڵ و گەنجان نەکوژرێن'، 'با گۆشەگیریی کۆتایی بێت'. با زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن' و 'با دارستانەکان نەسوتێنرێن'.

داخوازی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی

لە کۆمیتەی ئامادەکاریی میتینگ و هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد ئیبراهیم چیچەک سەرنجی ڕاکێشایە سەر کارەکانیان و وتی "گەلەکەمان بە دڵ و گیان گوێ لە ئێمە دەگرن. کارەکانمان و ئامادەکارییەکانمان بەردەوامن. هەتا ڕۆژی میتینگەکە بەردەوام دەبین لەو ئامادەکارییانە. کارەکانمان بە چڕیی و بە دروشمی 'ئاشتی نایەتە ئاراوە ئەگەر گۆشەگیریی هەبێت'. بەردەوامی پێ دەدەین. بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەجوڵێینەوە. گەلەکەمان لەم پرسەدا زۆر هەستیار و بەئاگان. بۆ ئەوەی کە ئاشتی بێتە ئاراوە، دەبێت گۆشەگیریی لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت، دەبێت چیتر دارستانەکانمان نەسووتێنن. دەبێت زیندانییە سیاسیەکان و زیندانییە نەخۆشەکانمان ئازاد بکەن و کۆتایی بە فشاری سەر زیندانیانی سیاسیی بهێنرێت. ئێمە بانگ لە گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری ئەو میتینگە ببن. ئێمە بە هێزەوە داوای ئاشتی دەکەین و بە بڕیارداریەکی گەورەوە بەردەوامیی بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین".

داوای ئاشتی دەکرێت

ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ئەو میتینگە عەبدولباقی ئۆندەش دەستنیشانی کرد، ئەوان دەبن بە هۆکارێک بۆ گەیاندنی داخوازی گەل و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو شەڕە ناهەقییە تاوانە لە دژی مرۆڤایەتیی. ئۆندەش پرسیاری 'بۆچی گەلێک نەتوانێت لە وڵاتی خۆی بە ئاشتیی لەناو ئازادی و دیموکراسیدا بژی؟' کرد و وتیشی "بۆ ئەوەی ئەوانە هەموویان بهێنینە زمان، ئێمە بانگ لە گەلەکەمان دەکەین کە ڕۆژی شەممە ١ی ئەیلول، بەشداری میتینگی ئاشتی لە ئامەد بکەن و بە یەک دەنگ هەموان بڵێن 'نا بۆ شەڕ و هەر ئێستا ئاشتی".

ر.م