ئاڤێستا: بەرخۆدان هیچ کاتێک شکستی لەدواوە نایەت -بەشی دووەم-

ئاڤێستا تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی توندکراو لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، "هێرشەکانی سەر گەلی کورد و هەرێمەکە ئاستی گۆشەگیریی دەخاتە روو، لە کەسایەتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالاندا، هەموو گەلی کورد گۆشەگیر کراوە.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا بەشداری بەرنامەی 'رۆژەڤی وڵات'ی کەناڵی ستێرک بوو.

لە بەشێ یەکەمی چاوپێکەوتنەکەدا ئاڤێستا ڕایگەیاندبوو، "کۆمەڵکوژیی تەل ڕەفعەت جارێکی دیکە دڕندایەتی فاشیزمی خستەوەروو. گەلی کوردستان چەندین جار کۆمەڵکوژیی لەو شێوەیە لە تورک بینیوە. لەوانەیە مێژووەکەی هەندێک جیاواز بێت، بەڵام بە هەمان عەقڵیەت جێبەجێ دەبێت و ئەو دیمەنانەی دەردەکەون تەواوکەری یەکترن".

ئاڤێستا لە بەرنامەی 'رۆژەڤی وڵات' لەسەر قوڕسکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، ساڵیادی خۆبەڕێوەبەریی ٢٠١٥ لە باکوری کوردستان، کاروبارەکانی یەکێتی نەتەوەیی، داگیرکاریی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کۆمەڵکوژیی تەل ڕەفعەت، هێرشەکانی سەر شەنگال و بایەخی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال قسەی کرد.

توندکردنی گۆشەگیری ئیمرالی بە هێرشەکانی دەرەوە ڕوودەدەن

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا رایگەیاند، بابەتە سەرەکییەکەمان ئازادی ڕێبەرمانە. ئازادی ڕێبەرایەتیمان وەکو کەمپین یان هەڵمەتێکی کاتی دەست پێنەکردووە. کاتێک پیلانگێڕیی لەسەر ڕێبەرایەتیمان پێشکەوت، ئێمە بە ڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاند کە ئەو پیلانێگڕیی و هێرشە بۆ سەر هەموو گەلی کوردستانە، بەم شێوەیە پێناسە کرا و ئێمەش بەو شێوەیە سەیرمان کرد. پووچەڵکردنەوە و لەناوبردنی پیلانگێڕیی بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیریدا بێت و دیداری لەگەڵ نەکرێت، ئەو شتەی کە لە دەرەوە دەبێت دەتوانێت ئەو گۆشەگیرییە ببینێت. تووندکردنی گۆشەگیریی ئیمرالی بە هێرشەکانی دەرەوە پێشدەکەون. لە ٧ی ئابەوە بەملاوە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نییە. جارێکی دیکە گۆشەگیرییەک لە چوار مان پێش ئێستا هەیە و قورسترە. ئەو گۆشەگیرییە ٢٠ ساڵە بەردەوامە. لەم چوار مانگەی دواییشدا بزووتنەوە و ڕای گشتی هیچ هەواڵێکی لە ڕێبەر ئاپۆ نییە، ئەوە نیگەرانمان دەکات، بۆژی نیگەرانمان دەکات، لەبەرئەوەی دوژمنی گەلی کورد دوژمنێکی وایە کە هیچ پەیوەندییەکی بە مرۆڤایەتییەوە نییە، هیچ یاسا و ڕێسایەکی نییە، هیچ ڕێزێک بۆ یاسای نێودەوڵەتی دانانێت. هەموو شتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بە ڕەوا دەزانێت. دەتوانێت هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی لەدەسەڵات بمێنێتەوە. هێرشە داگیرکارییەکەی ٩ی تشرینی یەکەم بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی ئەو گۆشەگیرییەیە. کەسانی بە ئەخلاق، بە ویژدان، بۆ ئەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێ بێت، دەبێت بەژاری ئەو قۆناغە بن. پار ئەم کاتانە، تەواوی ڕای گشتی دەزانێت لە ٧ی تشرینی دووەمدا هەلمەتێکی نوێ دەستیپێکرد، ڕێک ٢٠٠ ڕۆژ بەردەوام بوو. مانگرتن لە خواردن و ڕۆژووی مردن کە هەموو گەلەکەمان هەستایە سەر پێ. هەلبەتە دوژمن لەو ئیرادەیە گەورەیە ترسا و تاکتیکی گۆڕی. ڕێگەیان بە دیدراێک و دووان دا و دیسان لە ڕەفتارەکەی بەردەوام بوو. ئێمەی بزووتنەوەی ئازادی ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەکەین. گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەبێت لەناو هەڵمەتەکەدا بە هەڵمەت گۆشەگیری بشکێنن، فاشیزم بڕوخێنن و کوردستان ئازاد بکەن. ئەوە بۆ ئێمە دروشمی کۆتاییە. هەتا ئەوە لە کرجدەوەدا جێبەجێ ببێت دەبێت ئەو تێکۆشانە بەردەوام بێت. هەندێک جار بۆ ئەوەی هەڵوێستی گەل پێش نەکەوێت، بۆ خەڵەتاندن جار جار دەڵێن لەوانەیە دیدار هەبێت. شتێکی لەو شێوەیە نییە، گۆشەگیرییەکی قورس هەیە و ئاگامان لە ڕێبەر ئاپۆ نییە. بۆیە دەبێت لە هەموو زەمینەیەکدا پەرە بە تێکۆشان بدەین، ناوەندی بەرزکردنەوەش ڕێبەر ئاپۆیە. سەرۆک ئاپۆ وتبووی "ئێوە لەژێر گۆشەگیریی دان" بەراستیش هەموو کوردستان لەژێر گۆشەگیریی دایە. یەک ڕۆژەڤمان دەبێت ئەویش بەرزکردنەوەی ئاستی بەرخۆدان و تێکۆشانە لە هەموو شوێنێک، دروستکردنی سەنگەرێکی بەرخۆدان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر کردنی تێکۆشان بێت. ئێمە لەو لایەنەوە بە بریار و سوورین".

خۆبەڕێوەبەریی مافی گەلی کوردە

سۆزدار ئاڤێستا، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە باکوری کوردستان، یادی شەهیدانی ئەو کاتەی کردەوە ئەو بەرخۆدانەی کە کرا بە چە مانایەکە و ئەمڕۆ ئەو بەرخۆدانە ڕۆحێکی چۆنی لە هەموو کوردستان دروست کرد، بابەتەکەی هەڵسەنگاند و و بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

"چوار ساڵ بەسەر بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا تێدەپەڕێت، لە کەسایەتی پێشەنگەکانی گەل، ڕێبەری گەل هەڤال محەمەد تونچ، ژنی تێکۆشەر هەڤال ئاسیا یوکسەل، هەڤاڵ سێوێ، هەڤاڵ فاتیمە، هەڤال پاگیرزە، هەڤال چیاگەڕ و زریانەکاندا بەتایبەت یادی هەموو شەهیدانی ئەو قۆناغە دەکەمەوە. سەری ڕێز و نەوازش بۆ یادیان دادەنەوێنم. ئەو قسەیە هەڤال محەمەد تونچ بە ئێمەی وت 'لە بەردەم فاشیم چۆک دانەدان و ئێمە چۆک دانادەین، با گەلەکەمان سەربەرز بێت' بەرخۆدان لەبیر نەکرا. بەرخۆدانەکەیان هەتا ئەمڕۆکە لە هەموو کوردستان بەردەوامە. لە ٤ ساڵ لەمەوبەرەوە هەتا ئێستا چی گۆڕاوە؟ یان ئەو کاتە ئەو هەڵمەتەی دەستپێکرد هەتا کام ئاست جێگیر بوو؟ ئەمە زۆرجار وتوێژی لەبارەوە کرا. خۆبەڕێوەبەری مافی گەلی کوردە. ئەو تێکۆشانە ٤٠ سالی دیکەش بەردەوام دەبێت، کورد دەستبەرداری مافی خۆبەڕێوەبەریی نابێت. لە جزیرەی بۆتان، لە سلۆپی، لە گمگم، لە هەزەخ، لە کەربۆڕان، لە سور و لە شرناخ گەلی کورد نەیوت ئێمە دەوڵەتێک دروست دەکەین. نەیانگوت ئێرە دادەبڕین لەتۆ، چیاون گوت؟ پێشەنگانی گەل کە گەل ئەوانی بە ئیرادەی خۆی هەڵبژاردبوو دەکەوتن و وتیان ئێمە هەلبژاردنی ٢٠١٥ی حوزەیران ٨٠ پەرلەمانتارمان هەلبژارد و ئاکەپە خۆی بە تەنیا نەبووە دەسەڵاتدار، لەبەر ئەوە وتی کورد منی نەکردە دەسەڵات. ئەوەی کردە ڕق و قین و لەدژی گەلی کورد وەستایەوە. ٢٤ی تەمووز، شەری لەدژی کورد دەستپێکرد. لە سەرانسەری کوردستان ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی دەستپێکرد. ئەو ئیرادەیەی ٧ی حوزەیران دەرکەوت، قبوڵی نەکرد و بریاری هەلبژارنی پێشوەختەی دا. گەلی کورد لە سروشتەوە وتی ئێمە دێینە پەرلەمان و تۆ ئەو مافەمان پێ نادەی، ئەوکاتە ئێمەش دەمانەوێت خۆمان خۆمان بەڕێوە ببەین. نا، هەم تۆ لە پەرلەمانی من نوێنەرایەتی خۆت نابێ بکەیت، ناشبێت خۆت بەڕێوە ببەیت، تۆ دەبێت لەناوبچیت. ئەو کاتە لە بەرانبەر فاشیزمدا گەلەکەمان بڕێارێکی وەهای دا و ویشتی خۆی بەڕێوە ببات، ئەوە زۆر گرنگ و بە شوێنی خۆیدا بوو. ئائساییە دوژمن فاشیستە، گەل ویستی بە زمانی خۆی، بە کەلتووری خۆی بژیت، دوژمن نەیهێشت و لەناوبردنی کردە بەرنامەی خۆی. ئاساییە کە خۆجێیەکانی ئەوێش خۆیان پاراست. ئەو بەرخۆدانەی ئەو کاتە هەتا ٢٠١٦ هاوینەکەی بەردەوام بوو و شەپۆل شەپۆڵ لە باکوری کوردستان بڵاو بووەوە. ئەوە قۆناغێکی زۆر گەورە بوو. ئەو بەرخۆادانە شکۆی گەلی کوردی پاراست. ئەوەی نیشان دا کە گەلی کوردستان چەندە گەلێکی شکۆمەندە. خاوەن نرخ و مافە، گرێدراوی ئازادی خۆیەتی. ئەوەی نیشان دا کە تەسلیمبوون قبوڵ ناکات، قڕکردن قبوڵ ناکات. ئەو قسەیە محەمەد تونچ قسەی کێیە؟ قسەی ساڵی ١٩٣٨ی سەید ڕەزایە، هی شێخ سەعیدە. چی دەڵێت؟ 'من نەمتوانی ببمە یاری دەستی ئێوە، با ئەوە بۆمن ببێتە دەرس، من لە بەرانبەر ئێوە چۆک دانادەم، ئەوەش بۆ ئێوە ببێتە دەرد.' لە هەموو کات و ساتێکدا گەلی کوردستان بێڕێزی، بێ شکۆیی دژی خۆی قبول نەکردووە. لە خۆبەڕێوەبەریشدا ئەوەی قبول نەکرد؟ لە بەرخۆدانەکەی هەتا کۆتایی بەردەوام بوو، ئێستاش هێرشەکان وەستاون؟ بێگومان نەوەستاون، هێشتاش بەردەوامە. دوژمن هێشتاش دەڵێت من ناتناسم، نە لەلایەنی سیاسی، نە لە لایەنی کەلتووری، نە لە لایەنی جوگرافیش ناتناسم، تۆ بۆمن نیت".

ئەگەر بەرخۆدانی باکور نەبوایە، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشنەدەکەوت

"لە سوور، لە شڕناخ، لە سلۆپی، لە جزیرە و نسێبین، ئەو بەرخۆدانەی کە هەبوو، ئەو شەهیدبوونەی کە دروست بوو، ئێستاش بەردەوامە. دوای ئەوەش گەلەکەمان لە هەلبژاردندا خاوەنداری لە مافەکەی کرد. ئەو بەرخۆدانە بۆ کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی هێنا. بەرخۆدان هیچ کاتێک ون نابێت. ئەو یاریەی دەستی دوژن کە شەری تایبەتە و لە ڕاگەیاندنەکان دەردەکەوێت، ئەوەی 'ژێتەم' و 'میت' کە لەسەر مێزی 'میت' ئامادە دەکرێت و بەسەر کەناڵەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. کوردانی واشمان هەیە کە بە تەواوەتی گرێدراوی بەهاکانیان نین و باوەریان پێ دەکەن. با نەڵێن کورد، ئەوانەی خۆیان فرشتووە، لەبەردەرگای فاشیزم پارووێک نان وەردەگرن، لەسەر تەلەفزیۆن دەردەکەون و دەڵێن، بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە جێی خۆیدا نەبوو، کاتی نەبوو. ئەو قسانەی هەمووی شەڕێ تایبەتن، عەفرین چەندە مافە کە گەلەکەمان ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی کرد، چەندە شکۆدار بوو، چەندە مافی ئەو بوو، سووریش هەر وەکو ئەوە، ئەویش مافی گەلی کورد بوو. چەندە ئێستا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکەی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، لە بەرانبەر ئەو هێشانە وەستان و بەرخۆدانی گەلان چەند ڕەوا بێت، ئەوەندەش بەرخۆدانی جزیرە و شڕناخیش ڕەوا و پیرۆزە. ئەگەر بەرخۆدانی باکوری کوردستان پێشنەکەوتبا، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش پێشنەدەکەوت. ئەوە ئیتر ڕۆحێکی گەلی کوردستانە، دەبێت گەلەکەمان یەکپارچە سەیری بکات. خۆ بە خاوەن زانینی تەسلیم نەبوونە، خاوەن بڕیار بوون، بۆ ئازادی خۆیان قوربانیدان مرۆڤ سەردەخات. ئێمە بزووتنەوەکیان لە قوربانیدان نەترساوین و ناشترسین. ئەگەرنا گەلەکەشمان بەم شێوەیە سەیری بەرخۆدان ەکات کە خاوەنداریان لێ دەکات و فاشیزم ئەوەی بینی. جارێکی دیکەش دەڵێینەوە، ئەو قۆناغە گرنگ بوو و بە پیتی زێڕین لە مێژووی گەلی کورد جێگیر بووە. چەندە کۆمۆنەکانی پاریس خاوەن بەها بن، چەندە شۆرشی ١٧ی ئۆکتۆبەر خاوەن بەها بێت، بەرخۆدانی ٢٠١٥ی خۆبەڕێوەبەری ئەوەندە خاوەن بەهایەکی گەورەیە. لەو ژێرزەمینانەدا بە شێوەیەکی دڕندانە و بە زیندویی سوتێندران. نە گەلی کوردستان و نە گەلی جیهانیش، نابێت هیچ کات ئەوە لەبیر بکات، لەبیر ناکرێت. تۆڵەکردنەوەکەشی بە دروستکردنی کوردستانێکی خۆبەرێوەبەر و سەربەخۆ، دیموکراتیک، تورکیای دیموکراتیک و بە یەکێتی گەلان دەستێندرێتەوە.

ف.ق