ئاکەپە دەرسیم دەسووتێنێت و ئێستاش قەدەغەی هاتووچۆی تیادا ڕاگەیاند
ڕژێمی ئاکەپە لە ٣١ هەرێمی دەرسیم قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە.
ڕژێمی ئاکەپە لە ٣١ هەرێمی دەرسیم قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە.
والیی تورکیا لە شاری دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆی لە ٣١ هەرێمی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند. بەشێک لەو هەرێمانە بریتین لە هەرێمەکانی ناوەندی دەرسیم، ناوچەی پولور، ناوچەی پیلەمووری، ناوچەی خۆزاد و ناوچەی قسڵە، کە لە سبەینێوە هەتا ١٥ ی ئەیلول هاتووچۆیان تێدا قەدەغە کراوە.
هاوکات لەگەڵ راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ لە دەرسیم، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دارستانەکانیش دەسووتێنێت. لە ناوەندی دەرسیم کە دیانەوێت لە دانیشتوانەکەی چۆڵی بکەن، دارستانەکان دەسووتێندرێن و سروشت و ژینگەکەی تاڵان دەکرێت. بەو شێوەیەش گورز لە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەدەن لەو شارە.
بە بەردەوامی فڕۆکە و هەلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی دەرسیمەوە دەسووڕێنەوە و چواردەوری شارەکە بە تەلبەند و سەرباز گەمارۆ دراوە. جەندرمەکانی تورکیا هەڕەشە لە گوندنشینانی دەرسیم دەکەن و پێیان دەڵێن کە گوندەکانی چۆڵ بکەن.
ر.م