ئاگره‌كه‌ی دێرسم هێشتا دانه‌مركاوه‌ته‌وه
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی كوتوده‌ره-ی دێرسم له باكووری كوردستان كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه.
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی كوتوده‌ره-ی دێرسم له باكووری كوردستان كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه.
له ناوچه‌ی كوتوده‌ری سه‌ر به ناوه‌ندی شاری دێرسم دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا ئاگرێك به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌وته‌وه و تا ئێستا نه‌كوژێنراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی ئاگرتێبه‌ردراو، ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه چۆڵ كراون و به‌شێكیشیان ده‌كه‌ونه سنووری قه‌ده‌غه‌كراو (ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت). به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س ناتوانێت له‌و ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه نزیك بێته‌وه، زانیاری ورد ده‌رباره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه نییه. چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه به‌هۆی دوكه‌ڵی زۆر به ئه‌سته‌م ده‌بینرێن.
دۆستانی ژینگه و سرووشت له دێرسم ڕوو له ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕایانگه‌یاند، «سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه بۆ چی هه‌یه؟ ئێمه ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌ین، كه‌س وه‌ڵام ناداته‌وه و په‌یوه‌ندیدار نابن. ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دێرسم كارێك ناكات. ئه‌و باجه‌ی له شاره‌كانی ئێمه‌ی ده‌ستێنن، لێتان حه‌رام بێت. مامه‌ڵه‌ی ئێوه له به‌رانبه‌ر ئێره، جیاكارییه. ئێره شارێكی ئه‌و وه‌ڵاته نییه.»
s.m