ئه‌و مافانه‌ی كه ساڵی ٢٠١٨ له باكووری كوردستان پێشێل كراون
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ كه له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨ له باكووری كوردستان تۆمار كراون، ڕاپۆرتێكی ئاماده كرد و بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ كه له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨ له باكووری كوردستان تۆمار كراون، ڕاپۆرتێكی ئاماده كرد و بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه.
ڕاپۆرته‌كه له لایه‌ن لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌كه ئاشكرا كرا. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی له دژی هه‌ده‌په كراوه، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت زۆر سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ست داوه. به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، هه‌زار و ١٥٤ نه‌خۆش كه دۆخی ٤٠٢یان دژواره، له چاوه‌ڕوانی مردندان. ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاندووه، بۆ زه‌مینه‌ی دانوستان ساز بكرێت، ده‌بێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت.
گۆشه‌گیری و مانگرتنه‌كان له خواردن
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ÎHD) سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ڕایگه‌یاند، ڕێگری كردن له دیداری ئۆجالان و ٣ زیندانیی سیاسیی دیكه‌ی هه‌مان زیندان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانیان، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، «ئه‌م بارودۆخه ڕێ بۆ ڕیسكی جددی ده‌كاته‌وه. له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و زیاتر له ٢٨٠ زیندانیی سیاسی دژی سیاسه‌ته‌كانی گۆشه‌گیری ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت كردووه كه باری ته‌ندرووستیی زۆرێكیان له مه‌ترسیدایه.» هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی گه‌ریلاكان مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل كراون.
به‌شێك له‌و پێشێلكارییانه‌ی له ساڵی ٢٠١٨ له باكووری كوردستان تۆمار كراون:
پێشێلكردنی مافی ژین
- ٤ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش كوژران، ٤ كه‌سیش بریندار بوون.
- ٥ كه‌س له لایه‌ن جه‌رده‌ڤان (جاش)ه‌كانه‌وه كوژران، ٣ كه‌سیش بریندار بوون.
- زیندانییه‌كی نه‌خۆش له زینداندا ژیانی له‌ده‌ست دا، زیندانییه‌كی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانی له‌ده‌ست دا و ٢ زیندانیی دیكه‌ش بریندار بوون.
- به‌هۆی هێرشی بكه‌رنادیار ٢ كه‌س كوژران و ٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
- به‌هۆی بێباكی و كه‌موكوڕیی فه‌رمی ١١ كه‌س مردن، ١٠٦ كه‌سیش بریندار بوون.
- ٧ سه‌رباز و پۆلیس كه ده‌نگۆی «خۆیان كوشتووه» هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژران.
- به‌ڕێوه‌به‌رێكی پارتییه‌كی سیاسی و پزیشكێك له ئه‌نجام هێرشدا كوژران. مامۆستایه‌ك، به‌ڕێوه‌به‌رێكی خۆجێی، ٢ پارێزه‌ر و ٥ پزیشك به‌هۆی هێرشه‌كان بریندار بوون.
- هاوڵاتییه‌كی سیڤیل كه له‌نێو شه‌ڕدا گیری خواردبوو، ژیانی له‌ده‌ست دا و ٣ سیڤیلی دیكه‌ش بریندار بوون.
- ٢ منداڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و بۆمب ژیانیان له‌ده‌ست دا، ٦ كه‌سیش بریندار بوون كه دوانیان منداڵن.
- ٢ منداڵ، ژنێك و پیاوێك له لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژران.
پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له كاتی شه‌ڕدا
- ناوه‌ندی ٦ شار و سه‌دان شوێنی ١٦ ناوچه‌ی سه‌ر به‌و شارانه، ٤٦ جار وه‌ك ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت ڕاگه‌یه‌نران. له ٥ شار، ١٦ ناوچه، ٥٦٥ گوند و گه‌ڕه‌ك، ٦٥٧ لادێی ئه‌و ناوچانه ١٦ جار هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
- له ئۆپه‌راسیۆنه‌سه‌ربازییه‌كان و شه‌ڕدا ٥ جار دارستانه‌كان سووتێنران.
- ته‌رمی لایه‌نی كه‌م ٣ میلیتانی ڕێكخستن ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان نه‌كرانه‌وه.
- له كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی میلیتانه‌كانی ڕێكخستندا لایه‌نی كه‌م ٥ جار گۆڕ\گۆڕستان خرا كران.
پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان
- ١١ ژن خۆیان كوشت، ٤ ژن هه‌وڵی خۆكوشتنیان دا.
- ٤٧ ژن له ئه‌نجامی تووندوتیژیی خانه‌واده‌كانیان كوژران، ٣٠ ژنیش بریندار بوون. ٣ ژن هێرشی زایه‌ندییان كرایه‌سه‌ر.
- ١١ ژن به‌هۆی هێرشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژران، ٩ ژنیش بریندار بوون. ١٢ ژن بوونه ئامانجی هێرشی زایه‌ندی، ٢ ژن ڕفێنران و فشار خرایه‌سه‌ر ٨ ژن بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن.
پێشێلكردنی مافه‌كانی منداڵان
- ٣ منداڵ خۆیان كوشت، ٤ منداڵیش هه‌وڵی خۆكوشتنیان دا.
- ٣ منداڵ به‌هۆی تووندوتیژیی خێزانی كوژران، ٧ منداڵیش بریندار بوون. ١٠ منداڵ ده‌ستدرێژیی زایه‌ندییان كرایه‌سه‌ر.
- ٤ منداڵ به‌هۆی تووندوتیژی مردن، ٦ منداڵیش بریندار بوون. ٨٢ منداڵ تووندوتیژییان له به‌رانبه‌ر كرا و ٤ منداڵیش ڕفێنران.
ئه‌شكه‌نجه
- لایه‌نی كه‌م ١٧ كه‌س له كاتی ده‌ستگیركردنه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه دران.
- ٨٣ كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی كات و شوێنه‌كانی ده‌ستگیركردن (كۆڵان، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان) ئه‌شكه‌نجه دران.
- ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ له به‌رانبه‌ر ٢١١ زیندانی كرا.
- هێزه ئه‌منییه‌كان كاری سیخووڕییان به‌سه‌ر ٢٠ كه‌سدا سه‌پاند، هه‌ڕه‌شه‌یان له ٨ كه‌س كرد.
- ٩ كه‌س له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌هۆی لێدان بریندار بوون.
پێشێلكردنی مافی ئازادیی سیاسی
- ٢ هه‌زار و ٨٣٧ كه‌س ده‌ستگیر كران كه ٥٤ كه‌سیان منداڵ بوون.
- ٤٩٦ كه‌س زیندانی كران، له‌نێویاندا ٥ منداڵ هه‌ن.
- هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ٢ هه‌زار و ٣٦٨ ماڵ.
پێشێلكردنی مافه‌كانی ئازادیی بیروڕا و خۆڕێكخستن
- فێستیڤاڵێك كه هه‌موو ساڵێك ساز ده‌كرێت (فێستیڤاڵی چاند و سرووشتی موونزوور) قه‌ده‌غه كرا.
- بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی ٣ ژماره‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك و ١٢ كتێب درا.
هه‌ڵكوترایه سه‌ر وه‌شانخانه‌یه‌ك، ئاژانسێكی هه‌واڵ و نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك (٢ جار).
- به‌هۆی ده‌ربڕینی بیروڕا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ٧٧ كه‌س كرا، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ٩١ كه‌سیان كرایه‌وه.
- سزا بۆ ٦٨٤ كه‌س بڕایه‌وه كه له‌نێویاندا سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆژنامه‌وان و خه‌باتكارانی كۆمه‌ڵگه هه‌ن.
پێشێلكارییه‌كان به‌رانبه‌ر زیندانییان
- ١٦٥ زیندانی به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك دوورخرانه‌وه.
- مافی ١٨٣ زیندانی له ڕووی چاره‌سه‌ریی پزیشكییه‌وه پێشێل كرا.
- ڕێگری له دیداری ١١٨ زیندانی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان كرا.
- لایه‌نی كه‌م ٢٥ زیندانی گۆشه‌گیر كران.
- لایه‌نی كه‌م ٤٠ زیندانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا.
- مافی ئاگاداركردنه‌وه-ی ٢٢ زیندانی پێشێل كرا.
پێشێلكردنی مافه سیاسی و ئابوورییه‌كان
- به‌هۆی ڕووداو و هه‌لومه‌رجی ناله‌باری كار، ٢٠ كرێكران ژیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢ كرێكاریش بریندار بوون.
- هه‌زار و ٣٤٤ كرێكار له كاره‌كانیان ده‌ركران.
- مووچه‌ی ٢٠٠ كرێكار نه‌درا.
- قه‌یووم له شاره‌وانییه‌ك دامه‌زرێنرا، ٢٥٩ موختاری گه‌ڕه‌ك و گونده‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
s.m