ئۆک: پارادیگمای ڕێبەرایەتی لە ڕۆژئاوا بوەتە خاوەن واتا –بەشی دووهەم و کۆتایی-

ئۆک: شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنی ئازادە. لە ئەفغانستانەوە هەتا ئەرجەنتین لە هەموو لایەکی جیهانەوە ژنانی تێکۆشەر هێزێکی گەورەیان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا وەرگرتووە، هاوکات پشتیوانییەکی گەورەش بوون بۆ شۆڕش.

سەبری ئۆک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە دەنووسێت:

شۆڕشی ڕۆژئاوا ویژدانی مرۆڤایەتی یەکخست

شۆڕشی فەڕەنسا لەگەڵ شۆڕشی ١٧ی ئۆکتۆبەری سۆڤیەت بەراورد کراوە، بەرخۆدانی بێهاوتا و شکۆداری کۆبانێ لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیستی ئەم سەدەیە ئەردۆغان و چەتە فاشیستەکانی داعش، بە بەرخۆدان لەدژی فاشیزمی ئیسپانیا بەراورد کراوە لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ، هەروەها هەندێک کەس لە گەل ستالینگرادیش بەراوردیان کردووە لە بەرخۆدانیان لەدژی فاشیزمی هیتلەر. بەو واتایەی کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی سەدەیەکە. ئەو ئەنجامانەی ئەو شۆڕشە لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستاوە هیناویەتەکایەوە، بێ هاوتایە.

لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە لەگەڵ ملیەتگەرانی جیاواز یەکتری قڕ دەکەن، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروستکردنی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی گەلان، باوەڕ و کەلتورەکان، بەراستیش بێهاوتایە. ژنانی تێکۆشەری جیهان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازادی ڕاستەقینە گەیشتنە یەک. لەدژی فاشیزم، زوڵم و زۆرداری لە بەرخۆداندا خوێنی هەموو گەلان پێکەوە هاتەجۆش و ئاوێتەی یەکتری بوون. لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی ولات، هۆشیاری نەتەوەیی کورد، بەرخۆدانی نەتەوەیی و گیانی یەکێتی نەتەوەیی گەشاوەتەوە.

دوای داڕووخانی سۆسیالیزم، چەندین شۆڕشگێڕ، سۆسیالیست و ئەو هێزانەی عەوداڵی ئایدیۆلۆژیا، دیموکرالیزە بوون، جۆش و خرۆشیان نەمابوو، ئیلهامیان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا وەرگرت. لەبەر ئەوەیە، لە سەرانسەری جیهانەوە شۆڕشگێڕانی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست بەرەو ڕۆژئاوا کەوتنە جوڵە. لە هەمووشیان گرنگتر بەرخۆدان و شۆڕشی ڕۆژئاوا ویژدانی مرۆڤایەتی کۆ کردەوە و خستیە سەرپێ. ئەو شۆڕشە بێوێنەیە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ گەلانی تێکۆشەری سۆسیالیست، گەنجان و ژنان چۆن سەرنجڕاکێش بێت، کاریگەری بووبێت و هەڵیساندبنە سەرپێ، هێزە بۆگەنە داگیرکەرەکان، سەرمایەدار، هەوڵیان داوە ئەو شۆڕشەی مرۆڤایەتی ساتێک زووتر لەناو ببەن، کەوتونەتە لێگەڕان و مامەلەی بەو تێکۆشانەوە.

ژنانی تێکۆشەر هێز لە شۆڕشی ڕۆژئاوا وەردەگرن

ئێستا هەموو شتێک و هەموو داهاتوو پەیوەستە بەو دیالیکتیکەی گەشەدانی ئەو تێکۆشانە. لە مێژووی کۆمەڵگاکاندا قۆناغێکی ٧-٨ ساڵ هەیە، کاتێکی درێژ نییە. بەڵام دەبێت بوترێت شۆڕشی ڕۆژئاوا گرنگترین دەستکەوتەکان هەموو کاتێک لەناو ئەو ٧-٨ ساڵەدا خۆی ڕێکخستووە. هەرچەندە ئێستا زۆریش ڕێکخراو نەبێت، لەبەر ئەوەی بناغەی سیستمی دیموکراتیکی کۆمەڵایەتی داناوە، بەڕاستیش ئەمە هەم واتادارە هەمیش مرۆڤ دەخاتە خرۆشانەوە. هەموو شتێکی نوێ بە دیالێکتیکی ترس و وێرانە و هەمیش خرۆشان و ورە دەبەخشێت.

ئەوەش سەلمێندراوە کە گەل، باوەڕ و کەلتور بە شێوەیەکی بێ دەوڵەت دەتوانن ڕێکخستن شکۆدارترین ژیان، دیموکراتیک و ئازاد دروست بکەن. ئەوەی لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا جێبەجێ بووە ئەمەیە. وەکو پێشتریش وتم، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنی ئازادە. لە ئەفغانستانەوە هەتا ئەرجەنتین لە هەموو لایەکی جیهانەوە ژنانی تێکۆشەر هێزێکی گەورەیان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا وەرگرتووە، هاوکات پشتیوانییەکی گەورەش بوون بۆ شۆڕش. شۆڕشی ڕۆژئاوا بێگومان هاوسەنگی سیاسی دەبینیت، ئەوەندەی کاریگەری دەکات، کاریگەریشی بەسەردا دەبێت. ئەوەی نابێت لەبیر بکرێت ئەوەیە؛ شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی وەهایە کە کورد، عەرەب و مەسیحییەکان شۆڕشیان لەسەر ئیرادەی خۆیان بونیاد ناوە.

ئەوەش بێوێنەیە، لە لایەن بەرخۆدان و شەڕ بەردەوامە، لە لایەکی دیکەشەوە دوژمن گەمارۆی لەسەر هەیە و لە لاکەی دیکەش، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنرێت، ئەو لایەنێکی کارەکتەری شۆڕشی ڕۆژئاوایە. لەوە واتادارتر و جوانتر نییە کە هەموو گەل، بیروباوەڕ و کەلتور بە ئیرادەی دیموکراتیکی خۆیان لەسەر کۆمۆن و ئەنجومەنەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ئێستاوە کۆڕێکی ئەکادیمییەکانە. دەیان ئەکادیمی زانست، هونەر، سیاسەت، زمان، کەلتور و سۆسیۆلۆژی دروست بوون، ئەوەش نیشان دەدات کە کۆمەڵگە چەند بایەخ بە پەروەردە دەدەن، مانەوە، دیموکراسی و ئازادییە.

لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەموو گەل پێکەوە بەرخۆدان دەکەن

لەگەڵ ئەوەی کە تازەکار و کەمدەرفەتیشن، سیستمی کۆپەراتیف بە شێوەی جیا، بناغەیەکی گرنگی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکە لە ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. بە هۆشیاری ئیرادە و دەرفەت و ڕەنجی خۆیان، ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد دروست دەکرێت. مومکینە کە هەموو گەل، بیروباوەڕ و کەلتور و لەوە خرۆشان نەبن و حەزێکی لێ وەرنەگرن. خۆی لەبەر ئەوەیە گەلان چارەنووسی خۆیان هاوکار کردووە. لەبەر ئەوەیە کە لە گەڵ هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش، هەموو گەل، بیروباوەڕ، ناسنامە، کەلتور پێکەوە بەرخۆدان دەکەن، تێکۆشانی هاوبەش دەکەن.

شۆڕشی ڕۆژئاوا بێگومان دەرەنجامی بەرخۆدانی پەکەکە و هەوڵدان و ڕەنجی ٢٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیە، هی ئەو کاتەی لە سوریا مابوەوە. پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ و گیانی پەکەکە لە ڕۆژئاوا پراکتیزە بوو و بوەتە خاوەن واتا، لە ٤٢ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا، بە دڵنیایەیوە ئەو شۆڕشە مەزنە بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەبێتە هۆی دەستکەوتی مێژووی گەورە.

بەڵام قۆناغەکانی شۆڕش بە هەموو گرنگی و واتای خۆی بەردەوامە. هێشتا شتێکی تەواوبوو نییە. بە مانای مێژوویی نرخی گەورە هاتونەتە گۆڕێ وەدەست هاتوون. ئێستا دەبێت هەموو سوریا، گەلانی باکور-رۆژهەلاتی سوریا، پێش هەموویان گەلی کورد، مرۆڤایەتی پێشکەوتوو و دژی داگیرکەریی، گەلانی تێکۆشەر، گەنج، ژن و هەموو دۆستانی شۆڕش، ئەرکی بەردەمیان ئەوەیە کە بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و فەرەنسا کاریگەر و واتادارە، بۆ هێشتنەوەی ئەوە، بۆ ئەوەی ستاتۆیەکی تەواوی لێوە دەستبکەوێت دەبێت پەرە بە بەرخۆدان و تێکۆشان بدەن.

 

بەشی یەکەمی شیکارییەکە دەتوانن لێرە بیخوێننەوە: