ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانیى هەدەپە لە رحا دەستگیرکران
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد دا لە ناوچەى وێرانشاری پارێزگاى رحا ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانیى هەدەپەی دەستیگرکرد.
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد دا لە ناوچەى وێرانشاری پارێزگاى رحا ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانیى هەدەپەی دەستیگرکرد.
جەندرمەکانى دەوڵەتى تورک لە وێرانشار هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و جەلیل چەلەبی و رەمەزان دیریل ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانیى هەدەپە و ٦ کەسی تریان دەستگیرکرد.
جەلیل چەلەبی و رەزمەزان دیریل ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانیى وێرانشاری هەدەپە و ٦ کەسی تر، کە لەو هەڵکوتانەی جەندرمەکاندا دەستگیرکران لەلایەن جەندرمەکانەوە بران بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى رحا.
ر.م