ئەو ١٢ گەنجەی کە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران

ئەو ١٢ گەنجەی لە لە باشووری کوردستانەوە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە شەڕدا کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەدا لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.

کاتێک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ١٢ گەنجی باشووری کوردستان بۆ پشتگریی بەرخۆدان دژی داگیرکەری خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوا کوردستان.

گەنجانی باشووری کوردستان لە کاتی گەرنەوەدا لە دەروازەی سێمالکا لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکران.

گەنجەکان کە چەندین ڕۆژە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.

ف.ق