'باوەڕی و ئیرادەی گەریلا هێرشەکان تێکدەشکێنێت'

لە هەموو چیایەکی کۆردستان گروپێک و گەریلایەک لە سەنگەرەکاندا بۆ ئازادی ئۆجالان و تێکشکاندنی پیلانگێڕێەکان، شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەڕێوەدەبەن.

گەریلاکانی یەشاستار و هەپەگە بەرخۆدان و بڕیاری تێکۆشانی ساڵی نوێیان بۆ ئاژانسەکەمان شیکردەوە.

دیجلە سەربلند گەریلای یەژاستار لە قسەکانیدا ڕایگەیاند، "هەر گەریلایەک، بە ئیرادە و بە ئامانجەوە شەڕ دەکات و پیلانەکان تێکدەشکێنێت و وتی، "گەریلا لە سەردەمی ستراتیژی چوارەمیندا ڕێبازی نوێ تاقیدەکاتەوە. لەدژی سیستمی قڕکردن پێویستی بە بەرخۆدانی گەریلا هەیە. لە هەموو قۆناغەکاندا بەرخۆدانی گەریلا بۆ پاراستنی کۆمەڵگایە. بۆ پاراستنی گەلی کوردە. لەدژی گەریلا پلانی قڕکردن نوێدەکرێتەوە. سەرەتا دەوڵەتی تورک و سوپاکەی هەوڵ دەدەن قورزی گەورە لە گەریلا بدەن. هەر چەند هەوڵی لەناوبردنی گەریلا بدەن، بەڵام گەریلا گروپ گروپ لە هەموو چیاکانی کوردستان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. لە پاراستن و سەنگەرەکاندا بڕیار و ئیرادەیان جێبەجێ دەکەن."

'ئامانج ڕەواندنەوەی مەترسیەکانە'

گەریلا سەربلند، لەبارەی ئامانجی گەریلاش وتی، "پێویستە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان تێکبشکێنرێت. دەوڵەتانی هەرێمەکە هەموو کاتێک بۆ بەرژەوەندیەکانیان لەسەر کوردستان سیاسەت دەکەن. دەوڵەتی تورک لە هەموو قۆناغێکدا بە هەموو هێزی بزوتنەوەکەمان دەکاتە ئامانج. ئەگەر لەدژی ئەم هێرشانە بەرخۆدانی گەریلا و گەلەکەمان نەبێت. مەترسی لەسەر هەبوونی کورد دروست دەبێت، سوپای تورک بەردەوامی بە قڕکردن دەدات. ئەمە لە مێژووی کوردستاندا بینراوە. لەبەرامبەر هەموو پارچەکانی کوردستان هەڕەشەی لەناوبردن هەیە. ئێمەش لە ساڵی نوێدا خۆمان بۆ بەرخۆدانی مێژوویی ئامادە دەکەین. ئەم بەرخۆدانە بۆ لەناوبردنی پلان و مەترسیەکانی سەر گەلی ئێمەیە. تاکە ئامانجی گەریلا ئەوەیە، وڵامی مەترسیەکان بداتەوە و هێرش و پلانە نوێکان تێکبشکێنێت."

'گەریلا سیستمی ئیمڕالی قبوڵناکات'

سیدار ڕووبار گەریلای هەپەگە لەبارەی هەمان بابەت قسەی کرد و وتی، "گەریلا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵناکات و بە تێکۆشانەکەی لە ساڵی نوێدا سیستمی ئیمڕالی تێکدەشکێنێت. دەوڵەتانی سەردەست و نێودەوڵەتی لەسەر رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان حسابی قێزەون دەکەن. قڕکردنی کورد بە بناغە وەردەگرن. لە قۆناغی نوێدا ڕێباز، تاکتیک و گۆڕانکاری نوێی گەریلا ئەنجامدەدرێت. بە پێی هەر دۆخێک خۆی ئامادە کردووە. ئەم گۆڕانکاریە لەسەر بناغەی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆیە. لە سالی نوێدا هەر گەریلایەک بۆ تێکشکاندنی سیستمی ئیمڕالی و بۆ ئەوەی گورزی گەورە لە دوژمن بدەن، تێدەکۆشێت. گەریلا بە ئیرادە و باوەڕیەوە تێکۆشان دەکات، هەموو پلانە قێزەونەکان پووج دەکات و تێکۆشان گەورەتر و فراوانتر دەکات.

'ئێمە ئامادەی هەنگاوی مێژووی و شۆرشگێرین'

گەریلا ڕووبار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "پەکەکە لەدژی نەژادپەرستی و قڕکردن قۆناغ و هەنگاوی گرنگی بڕیوە. ئەو هەنگاوانە هێرشی سەر گەلی کورد بوو، پەکەکە بۆ هەبوونی کورد، مافی خۆی و ئازادی خۆی مسۆگەر بکات، دەستی کە تێکۆشان هەڵنەگرت. لە هەموو پارچەکانی کوردستان لەبەرامبەر گەلەکەمان لەبەرامبەر بەها و بەتەوەی کوردستان هەڕەشە بەردەوامن. لەم کاتەدا ئەرکی سەرەکی گەریلا پاراستنە. نمونە لە ڕؤژئاوا هێرشی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. بە هێرشەکەی سوپای تورک و گروپە چەتەکانی دەیانەوێت گەلی کورد و گەلی سوریا قڕبکەن. هێرشەکانی سەر خاکی کوردستان لەیەک جیا نین. پلانێکی هاوبەشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە. پیویستە مرۆڤ لەسەر هەنگاوی شۆڕشگێری بیربکاتەوە. ئێمەش وەک هەریلاکانی هەپەگە خۆمان بۆ هەنگاوی مێژووی و شۆشگێری ئامادە دەکەین. لەم هەنگاوەدا ئازادی گەلەکەمان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت. هەر گەریلایەکی کورد بەم ئامانجە بەرخۆدان دەکات و بە بڕیار و ئیرادە، بەرخۆدان دەکات.

ف.ق