باییک: پەکەکە فیداکاریی گەل و ئازادیە –بەشی دووەم-
جەمیل باییک: کێشەی کورد قورسترین کێشەیە لە جیهان کە چارەسەر بکرێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی لەو شێوەیە پێویستمان بە ڕێبەرایەتی، حزب، شۆڕشگێڕ و گەلێکی گیانفیدا هەیە.
جەمیل باییک: کێشەی کورد قورسترین کێشەیە لە جیهان کە چارەسەر بکرێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی لەو شێوەیە پێویستمان بە ڕێبەرایەتی، حزب، شۆڕشگێڕ و گەلێکی گیانفیدا هەیە.
جەمیل باییک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
لە بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەی ئاژانسەکەمان لەگەڵ جەمیل باییک هاوسەرۆکی کۆنسەری بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دا، باییک ئاماژەی بەوەکردبوو، هەر لە سەرەتاوە رێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەر پەسەندکرا. کەس نەیوت ڕێبەر ئاپۆ پەسەند بکەن. ئەویش نەیوت 'من وەک ڕێبەر قبوڵ بکەن'. بە عەقلیەتی خۆی، بە ڕێکخستنی خۆی، بە ژیانی دیسیپلینی خۆی، بە ڕێبازی کارکردنی، بە تەمپۆی خۆی و بە فیداکاری خۆی بۆ ئازادی، بە نرخەکانی کە خوڵقاندی، بە هەڵوێستی بەرامبەر ڕووداوەکان، بە دڵسۆزی خۆی بەرامبەر هاوڕێ و گەل ئەوە پەسەند کرا.
لە بەشی دووەمی قسەکانیدا باییک ڕایگەیاند، رژێمی فاشیستی داگیرکەر و قڕکەر کۆمەڵگەی مرۆڤی کوردی پارچە پارچە کردبوو. کۆمەڵگە و کوردی لە یەکتری دوورخستبووەوە، لەبەردەم لەناوبردن بوو. لە کوردستان هەبوون و ژیانی ئازاد کێشەیەکی قورس بوو. ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی مێژوویی دەستی لەوە وەردا. لە مردن ژیانی خوڵقاند. ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی کورد لە دۆخی پارچە پارچەبوون مەسەلەی بنەمایی هەبوون و ئازادی بوو. ئەوەش تەنیا بە ڕێکخستنبوونی حزبێکی بەهێزی ئایدۆلۆژی و بەرفراوان دەیتوانی بکرێت. ڕژێمی فاشیستی قڕکەر بە هەموو شێوەیەک کاری دەکرد. لەناو کۆمەڵگەدا عەقڵیەت و کەسایەتی پارچە پارچە دەکرد، لە خۆبوون دووری خستەوە. بە شێوەیەکی وەها عەقڵیەتێک خولقێندرابوو کە خزمەتی دوژمنی دەکرد. وێڕای دەستێوەردانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لەوە، بووە هۆی پێشکەوتنی گرنگیش، چارەسەرکردنی عەقڵیەت و ئەو هەڵوێستەی کە خزمەتی دوژمنی دەکات، بە دروستکردنی حزب دەیتوانی بکرێت.
ئەو تایبەتەمەندییانە چین کە ئاپۆییەکان لە گرووپ و ڕێکخراوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە؟ شێوازی کاری کادیرەکان لەناو گەڵ چۆن بوو؟ گەل بە چ شێوەیەک باوەڕی بە قسەی کادیرەکان دەهێنا؟ کاتێک مرۆڤ سەیری پێش بە حزب بوون و دوای بە حزب بوون دەکات، ئاخۆ لە لایەن کادیرەکانەوە گۆڕانکاریی چۆن دروست بوون؟
رێبەر ئاپۆ باش تێگەیشتبوو کە ڕژێمی فاشیست، قڕکەر و داگیرکەر چییە و چی بەسەر ئۆپۆزسیۆن، دیموکرات، سۆسیالیست و بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان هێناوە. بۆیە وەکو هەر کەسێکی دیکە لە کۆمەڵە و ڕۆژنامەیەکەوە دەستی پێنەکرد، ئەوەی بە مەترسیدار بینی. بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر کۆنترۆلی دوژمن، بۆ ئەوەی گورزی بەر نەکەوێت خۆی لەو شێوازە کارکردنە کۆنەکان پاراست و دەستی بە ڕێکخستن و تێکۆشان کرد. بەو شێوەیە بۆ دوژمن زوو هەست بە ڕێکخستنەکە نەکات چەند ڕێوشوێنێکی گرتەبەر. بۆیە دوژمن بۆ ماوەیەکی درێژ لە کارەکتەر و کار و ئەنجامەکەی نەگەیشت. ئەوەش وایکرد کە بزووتنەوەکە بەهێزەوە دەست بە ڕێکخستن بکات و بەرەو پێشەوە بچێت. نەیهێشت ئەوەی بەسەر هەموو بزووتنەوەکانی دیکەدا هات، بەسەر پەکەکەدا نەیەت. ئەو شێوازە کارکردنە، شێواز و تێمپۆ وای کرد پەکەکە لە دەرەوەی کۆنترۆلی دوژمن زۆر زوو پێشبکەوێت و خزمەت بکات.
ڕێبەر ئاپۆ، شێوازی کاری پەکەکەی بە شێوەیەیکی ئاشکرا دەستنیشان کرد و هەوڵی دا لە کادیر و گەلی بگەیەنێت. وتی "بە دەرزی بیر لێدەدات و ئاوی لێ دەردێنێت". وتی "چیا بە تەور بڕوخێنە". وتی "با پەکەکە من قەبوڵ بکات، ئەرکم پێ بسپێرێت، هەرچی پێویست بێت، ئەوە دەکەم". وتی "ئەگەر نەشبێت من دەیخولقێنم، هەبێت گەورەی دەکەم، لەگەڵ ئەوە هەلی گەورە دروست دەکەم". وتی "بیر بکەوە و بکە، بکە و بیر بکەوە، باشتر بیکە، باشترینی بکە". وتی "بەهاکەی بە هیچ پێشکەوتنێک نییە". وتی "پێویستە بەردەوام سەرەتای نوێ هەبێت". وتی "دروستکردنی ژیان لە مردن". کەمال پیر وتی "ئەگەر بتوانین کەسێک بە یەکجار قسەکردن بۆ خۆمان ڕابکێشین، ئەگەر بە دوو سەد جاریش بتوانین قەنعاتی پێ بهێنین پێویستە دوو سەد جار قسەی لەگەڵ بکەین. لەبەر ئەوەی زۆر حەزی لە ژیان بوو" گیانی خۆی بۆ ژیان بەخت کرد، بەشداریی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووزی کرد. بەرخۆدێرانی زیندانی ئامەد وتیان "بەرخۆدان ژیانە، تەسلیم بوون خیانەتە". فەلسەفەی تێکۆشان و ژیانی پەکەکە بەو شێوەیە ئاماژەی پێکراوە.
ئاپۆیی و پەکەکە لە ماڵانی کۆمۆن خولقان. بۆیە لەگەڵ شۆڕشگێڕانی پەکەکە کارەکتەری کۆمیونالی دیموکراتیک هەیە. لەخۆبردوون. وەکو گەل دەژین. بەڕێزەوە لە بەها کەلتووری و ئاینی و ئەخلاقییەکانی گەل دەبن. ئەوە کاریگەریی زۆرە بەسەر گەلەوە هەبوو. لەبەر ئەوە گەل دەیوت "نوێژیشتان بکردایە بە تەواوی دەبوونە موسڵمان". لە هەمان کاتدا کادیرەکانی پەکەکە، لەوانەی بەخۆیان دەوت موسڵمان بە ئەخلاقتر و بەویژدانتر و دادگەر و پاکتر دەبینی. لەبەر ئەوەی گەل موسلمانیەتی بەو شێوەیە هەڵدەسەنگاند دەیوت "ئێوە وەکو موسڵمانی ڕاستەقینە دەژین". یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەکانی کە پەکەکە و شۆڕشگێڕەکانی لە ڕێکخراوەکانی دیکەی جیا دەکردەوە ئەوە بوو. چونکە شۆڕشگێڕەکانی پەکەکە وەکو دەروێش دەژیان. قسە و کرداریان یەک بوو. قسەیان جیا لە کرداریان نەبوو. شێوازی ژیان و تێکۆشانیان بۆ گەل دەبووە مایەی باوەڕ. شۆڕشگێڕانی پەکەکە نەفسیەتی خۆیان پەروەردە کردبوو. پشتقایم بوون بەوەی کە هیچ زیانێک لە پەکەکەییەکانەوە پێیان ناگات. کۆمەڵگە چۆن لە دەروێش و ئەولیاکانی دەڕوانی، بەو شێوەیەش لە ئاپۆچییەکانی دەڕوانی. پەکەکە هەرچەند گەورە بوو، پێشکەوت، بۆ ئەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی خۆی بپارێزێت و پێشبکەوێت، ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتنی کردە بنەما. یەکێک لە پێوەرە بنەڕەتییەکانی پەکەکە ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتنە. خۆپاک کردنەوە لە هەڵە و کەموکوڕییە. لە شوێنێک ئەو پێوەرە نەبێت پەکەکە و شۆڕشگێڕیش نین.
پەکەکە سەرەتا بە ڕەخنەکردنی گەورە دەستیپێکرد و ڕەخنەی لە دواکەوتویی، کەموکوڕیی و هەڵەکانی کۆمەڵگەی کوردیش گرت. ئەو کەسایەتی و عەقڵییەتەی ڕەت کردەوە کە داگیرکەر، قڕکەرانی فاشیست خوڵقاندبوویان. هەموو شتەکانی ئەو عەقڵیەتە لەناو کۆمەڵگەی دەربکات. لەدژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە کۆمەڵگە و مرۆڤ لەناو دەبات لە سەرەتاوە تێکۆشا. ئەو هێز و کەسانەی لە دەرەوەی پەکەکە سەرمایەدارییان بە پێشکەوتوو بینی، بەڵام پەکەکە بە پێچەوانەوە ئەو تێڕوانینەی وەکو لەناوبردن سەیر کرد. لەبەر ئەوە بە شیکردنەوەی عەقلیەت و کەسایەتی دەستی بەکار کرد. ئەوە وایکرد کە بیرۆکەی کورد و کەسەکان و بیرۆکەی ئەوان ئاشکرا ببێت. پەکەکە پێوەرەکانی پبولکردن و ڕەتکردنەوەی نیشان دا و بووە بزووتنەوەی ئەوەی کە ئەو پێوەرانە گەورە بکات. لەسەر ئەو بنەمایە وڵاتپارێزی و ناپاکی لە یەکتر جیا کردەوە. ئەوەش وایکرد پێشکەوتن دروست ببێت.
پەکەکە هەروەها بە بنەماگرتنی ناوەندەکانی سۆڤیەت، چین و ئەلبانیای ڕەت کردەوە کە لەڕووی ئایدیۆلۆژیاو و سیاسیەوە بەسەریدا دەسەپێندرا و بەو شێوەیە سەربەخۆیی خۆی نیشان دا. پەکەکە و شۆڕشگێڕەکانی پشتیان بەخۆیان بەست و تێکۆشانی ئایدیۆلۆژیای بوێرانە و بە بڕیارەوە بەڕێوەبرد. هیچ کات وازی لە پێوەرەکانی خۆی نەهێنا. دەچووە لای هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە. تەنیا بیروڕای خۆی نەدەگوت، هەورەها بۆ ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن هەموو هێزی خۆی بەکاردەهێنا. نەک چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو، بەردەوام پڕوپاگەندە، کاری ئاژیتاسیۆنی و ئیقناعکردنی بەڕێوەدەبرد. ئاپۆیی کە دەچوونە شوێنێک یەکسەر خۆیان نیشان دەدا. وەکو حەوارییەکانی عیسا، وەکو ئەسحابەکانی ئیسلام دەچوونە لای هەموو کەسێک، بە بریارەوە دەیانەویست ئەنجام وەدەست بخەن. کۆمەلگە لەکوێ بوایە پەکەکە و پەکەکەیی لەو ناوچەیە دەبوون. لە ماڵان دەگەڕان، هەندێک جار کاتێک دەرگایان بەڕوودا دادەخرا هێشتا بیرورای خۆیان دەوت، دەستبەرداری ئەوە نەدەبوون.
پەکەکەییەکان ژیانێکی دوور لە ئازادی و خزمەتی گەلیان قبوڵ نەکرد
پەکەکە وێڕای عەقڵیەتی تێکۆشان و ڕێکخستن، سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا لە ڕێباز، شێوازیشدا جیاواز بوو لە ڕێکخستنەکانی دیکە. ئەو جیاوازییە لەناو هەر هەلومەرجێکدا بە بریارەوە نیشانیان دا. هەمیشە لەناو هەلومەرجی سەختدا تێدەکۆشان. خویان لە هەلومەرجی قورس نەدەپاراست، بە پێچەوانەوە سەختیی وەکو هەبوونی پەکەکەیان دەبین. سانایی و ئاسانی، ئامادە نەویستن، نەکەوتنە دوای چارەسەریی و بە ئاسانی نەخۆشییەکانی دەسەڵاتدارییەتییە. خۆی پشتیان بە گەل بەست و لە هەلومەرجی زۆر سەختیشدا تێکۆشان. ویستیان هەموو شتێک بە تێکۆشان وەدەست بخەن. چارەسەریان لەگەڵ هێزە جیاوازەکان نەبینی، لە کەسایەتی خۆیاندا دەیانبینی. شێوازی شۆڕشگێڕیی و ئەنجامگیرییان بۆ خۆیان کردە بنەما. وەکو کارمەندێک کاریان نەکرد، تەواوی ٢٤ کاتژمێریان پێشکەشی ئازادی کرد. بەدوای مادیات نەکەوتن، بەدوای ژیانی شەخسی نەکەوتن، مەعنەویات و خزمەتکردنی گەلیان کردە بنەما بۆ خۆیان. ژیانی دەرەوەی ئازادی و دەرەوەی خزمەتی گەلیان قبوڵ نەکرد.
هیچ کات ملکەچ نەبوون بەرانبەر فاشیستەکان، بەرانبەر دوژمنانی گەل، سیخوڕ و بەربەستەکانی بەردەم ئیرادەی گەل، بەرانبەر ئەو گوشارانەی لەگەڵ دەکران و ئەو بەربەستانەی بۆ ڕێکخستنبوون دروست دەکران. لەدژی ئەوانەی لە بەردەم ئیرادەی گەل دەبوونە بەربەست بەردەوام تێکۆشان. پەکەکە نەک تەنیا بە کادیرەکان، هەروەها لەگەڵ لایەنگرەکانیش کاری کرد. لایەنگرەکانیش وەکو کادیرەکان کاریان کرد. لایەنگرەکانیش کاری خۆیان دەکرد. بەڵام بەشداری کاروباری ڕێکخستن و چالاکییەکانیش دەبوون. گەل و لایەنگرانیش بەشداری ڕێکخستن دەبوون. لەبەر ئەوە شێوازی کارکردنی جیاواز بوو لە ڕێکخستنەکانی دیکە.
جگە لە فەلسەفەی تێکۆشان و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگایەکی دیکە نییە کۆمەڵگەی کوردی ئازاد بکات
ئێستاش هەبوونی هەلومەرجەکان کاریگەییەکی نەرێنی دەکاتە سەر هەندێک شۆڕشگێڕان و تایبەتمەندییەکانی شۆڕشگێڕان. "پارتی منی قبوڵ کردووە، ئەرکی بەمن سپاردووە، چ پێویست بێت دەبێت ئەوە بکەم، بخوڵقێنم، گەورە بکەم". هەموو شتێک لە ڕێکخستن داوا دەکات، سەرنەکەوتنی عەقڵیەتی "بیدات ئەیکەم، نەیدات نایکەم" بەسەر ڕێکخستن دەسەپێنێت. دەیەوێت لە ڕێگایەکی ئاساندا زوو و بەبێ سەختیی بکێشێت شتێک وەدەست بخات. نایەوێت سەختی و بێ بواریی ببینێت، کاتێک ئەوە دەبێت، ئینجا پاشەکشە دەکات، یانیش بە تەواوی دەستبەرداری دەبێت. توشی نەخۆشیی دەسەڵاتداریی دەبێت، لەژێر ناوی کایر و حزبیبووندا ژیانێکی تایبەتی دەوێت. بەڵام تێکۆشانێکی زیاتر لە ٤٥ ساڵ و ئەو بەها مەزنانەی بەو تێکۆشانە خوڵقێندراون، ئەو کەلتورەی پەکەکە کە لەسەر ئەو بنەمایە هەیە، ئەو کەلتوورە بەردەوام دەبێت. مومکین نییە کە ئەو کەلتوورە، ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشگێڕیی پەکەکە لەناو ببرێت. بەڵام کاریگەریی،لیبرالیزم و مادیەتپەرستی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی کاریگەریی بەسەر ئێمەوە دەبێت، لەدژی ئەو شتانەش تێکۆشان بەردەوامە. شۆڕشگێڕ و لایەنگران و ئەو گەلەی ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بۆ خۆیان دەکەنە بنەما، دەبێت ئەو تێکۆشانە بە بڕیار و بوێرییەوە بەردەوام بکەن. ئەوانەی دەیانەوێت ئازاد ببن و خاوەن ئامانجی ئازاد کردنن دەبێت ئەو تێکۆشانە بەڕێوە ببەن و سەریبخەن. جگە لە فەلسەفەی تێکۆشان و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ، جگە لە شێواز و ئسلوبی ئەوان شتێکی دیکە ناتوانێت کۆمەڵگەی کورد ئازاد بکات.
بزووتنەوە کاتێک هاتە ناو کوردستان لەو ناوچانەی کە تواندنەوەی بە خەستی تێدا جێبەجێ کرابوو، دەستی بە کارکردن کرد، لەو هەرێمانە بە سەختی ئەنجامی بەدەست هێنا، بەو شێوەیە لە کوردستان بڵاو بوەوە. ئەوەی دەستنیشان کرد کە ئەگەر لەو ناوچانە سەربکەوێت، لە شوێنەکانی دیکەش سەردەکەوێت و بەو شێوەیە ڕەفتاریان کرد. قازانجی ئەو هەرێمانە هەبوون. سەختییەکانیشی وەکو بیانووی لەناوبردنییەوە بینران. دەبێت سوودەکانیش لەگەڵ ئەوەدا هەڵبسەنگێندرێن. ئەو هێڵەی بە بنەما وەرگیرا ئەوە بوو. وەکو ڕێکخستنەکانی دیکە لەو شوێنانە دەستی بەکار نەکرد کە بوار هەبوو.
هێشتا لە سەرەتاوە ئازادی گەلان، یەکسانی و یەکێتی دیموکراتیکی بۆ خۆی کردە بناغە. لەسەر بناغەی هاوڕێیەتی هەقی و کەمال پیر ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستن و کادری دروست کرد. هێڵێ ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنی تێکۆشانی لەسەر ئەو بناغەیە بەڕێوەبرد. بزووتنەوە لەو چوارچێوەیەدا لەکوردستان پێشکەوت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بوەوە و ئێستا بوەتە جیهانی. بەو شێوەیە بووە هیوای ژێردەستەکان، گەلان، ژنان، ژینگەپارێزەکان، سۆسیالیستەکان، ئەو کەسانەی ئازادی و دیموکراسیان دەوێت. لەبەر ئەوەی بزووتنەوەیەکی نێونەتەوەییە گەیشتە ئەم ئاستەی کە هەیە. لەبەر ئەوە لە دژی نەتەوەپەرستەکان تێکۆشا. بەو شێوەیەش لە ڕێکخستنەکانی دیکە جیاوازتر دروست بوو و پێشکەوت.
پەکەکە پێش ئەوەی ببێتە حزب، لە زۆر ناوچەی کوردستان کاری کرد. بۆچی پێویست بوو حزب دابمەزرێنردێت؟ ئاخۆ گەورەبوونی دەستەی ئایدیۆلۆژیک کاریگەری لەسەر ئەوە هەبوو؟ وەکو تر هۆکارەکانی بەحزبیبوون چی بوون؟
رژێمی فاشیستی داگیرکەر و قڕکەر کۆمەڵگەی مرۆڤی کوردی پارچە پارچە کردبوو. کۆمەڵگە و کوردی لە یەکتری دوورخستبووەوە، لەبەردەم لەناوبردن بوو. لە کوردستان هەبوون و ژیانی ئازاد کێشەیەکی قورس بوو. ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی مێژوویی دەستی لەوە وەردا. لە مردن ژیانی خوڵقاند. ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی کورد لە دۆخی پارچە پارچەبوون مەسەلەی بنەمایی هەبوون و ئازادی بوو. ئەوەش تەنیا بە ڕێکخستنبوونی حزبێکی بەهێزی ئایدۆلۆژی و بەرفراوان دەیتوانی بکرێت. ڕژێمی فاشیستی قڕکەر بە هەموو شێوەیەک کاری دەکرد. لەناو کۆمەڵگەدا عەقڵیەت و کەسایەتی پارچە پارچە دەکرد، لە خۆبوون دووری خستەوە. بە شێوەیەکی وەها عەقڵیەتێک خولقێندرابوو کە خزمەتی دوژمنی دەکرد. وێڕای دەستێوەردانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لەوە، بووە هۆی پێشکەوتنی گرنگیش، چارەسەرکردنی عەقڵیەت و ئەو هەڵوێستەی کە خزمەتی دوژمنی دەکات، بە دروستکردنی حزب دەیتوانی بکرێت. چارەسەرکردنی هەڵوێستی پارچەبوو، پێکهێنانی یەکپارچەیی، ئەنجامیان وەرگرت تەیا بە دروستکردنی حزب دەبوو. ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوە وتی، "حزب نەبێت لەکوردستان، گەڵایەکیش نالەرێتەوە". ئاماژەی بەوە کرد کە "ئێمە دەبینە حزب و سەردەکەوین".
ئەو کارەی کرا هەندێک بەشی کۆمەلایەتی خستە جموجۆڵ. بزووتنەوەکە ئیتر لە قۆناغی گردبوونەوە پەڕیەوە بۆ قۆناغی کارەکتەری کۆمەلایەتی. بزووتنەوەکە لەوە بەدوا کۆمەلایەتی بوو. بەشەکانی کۆمەڵگە بەشداری کار و تێکۆشان بوون. ئەوەش بەهێزەوە جێبەجێ دەبوو. کادیریش لەڕووی ژمارە و وەسفەوە گەورە بوو. ڕێکخستن بوون تێکۆشان بە دەستەیی ئیتر نەدەبووە وەڵام بۆ دۆخەکە، بۆیە دروستکردنی حزب پێویست بوو.
لە قۆناغی بەحزبیبووندا هاوڕی حەقی قەرار شەهید کرا. بەو شەهیدکردنە ویستیان ئاستەنگ لەبەردەم دروستکردن و ڕاگەیاندنی حزب دروست بکەن. ویستیان کادیرەکان بترسێنن و وایان لێبکەن هەڵبێن و واز لە تێکۆشان بهێنن. ویستیان نەهێڵن ڕۆڵەکانی گەلی تورک بەشداری تێکۆشان ببن. ئامانجیان ئەوە بوو کە ڕێگریی لەو یەکێتی گەلانە بکەن کە بە حەقی قەرار و کەمالەکان دەستیپێکرد، کورد و تورک بخەنە گیانی یەکتر. دۆخەکە مەترسیدار بوو. ئەگەر کۆ نەبونایەتەوە، بزووتنەوەکە کۆتایی دەهات. هەبوون و ئازادی بە دروستبوونی حزبەوە مومکین بوو. ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی کردیە ئامانج کە ئەو پیلانگێڕییە گەورەیە لە دژی بزووتنەوەی ئازادیمان و مێژووی کورد، پێچەوانە بکاتەوە و بیکاتە بیانووی دروستبکردنی حزب. بە دروستکردنی حزب وەڵامی پیلانگێڕیی ئەو شەهیدبوونە گەورەیەی دایەوە. بەو شێوەیە تۆڵەی کردەوە. پێوەرە دڵسۆزەکانی بۆ هاوڕێیەتی بەو شێوەیە جێبەجێ کرد. یادی هاوڕێ حەقی قەرار قۆناغی بەحزب بوونی خێراتر کرد. بەرنامەی نووسی، گفتوگۆی لەبارەوە کرد، بە کۆنگرە گەیاندییە ئاستی دروستکردنی حزب. حەقی بە شێوەی پەکەکەی نەمر کرد. شەهیدان گەورەکردنی بناغەی پەکەکەن و بەو شێوەیە بەرەو پێشەوە برد. لە بناغەی بەحزب بوونی شەهیدانی پەکەکەدا ڕاستییەکی بەو شێوەیە هەیە. هەموو شەهیدبوونێکی کردە بیانووی گەورەکردنی پەکەکە و سەرکەوتن. بۆ هۆکاری بنەڕەتی دروستکردنی پەکەکە، مرۆڤ دەتوانێت ئاماژە بەو شتانە بکات.
کادیرانی پەکەکە بە چ شێوەیەک کۆمەڵگا، وڵات، دونیا و دوژمنیان هەڵدەسەنگاند؟
ئەگەر پەکەکە ئێستا بوەتە هیوای ژێردەستەکان، گەلان، ژنان، گەنجان، ژینگەپارێزەکان، دیموکراسی و ئازادیخوازان و سۆسیالیستەکان، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بۆ خۆیان وەکو پێشەنگ دەبینن، پەیوەندی بە سەرەتاوە هەیە. نەوەک ئەو ئاستەی کە ئێستا هەیە نەدەخولقێندرا. ئەو سۆسیالیزمەی کە مارکس و ئەنگلس ئاماژەیان پێداوە و لینین ویستی جێبەجێی بکات، لە ساڵانی سەرەتای دامەزارندنی پەکەکەدا پێشکەوتوترین فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیا بوو. پەکەکە ئەوەی بۆ خۆی کردە بنەما. بەڵام هیچکات بە گوێرەی ناوەندەکانی ڕەیل سۆسیالیزم ڕەفتاری نەکرد. بەردەوام ئامانج، خەت و پێوەرەکانی بۆ خۆی کردە بنەمان. کە خستیە پراکتیک، کەموکوڕییەکانی ڕەیل سۆسیالیزم تێگەیشت، ڕەخنەی لێ گرت، عەقلیەتی سۆسیالیستی خۆی خولقاند. بەو عەقڵیەتە و ئایدیۆلۆژیایە بە بەرفراونتر لە کێشەکانی ڕوانی.
رێبەر ئاپۆ بە هەڵسەنگاندنەکانی لە جیهان، هەرێمی کوردستان و کێشەی کوردستان نەتەنیا پەیوەندی بە چوار دەوڵەتەوە هەیە، پەیوەندی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، بەڵام لەویش ئەولاتر خاوەن کارەکتەرێکی جیهانییە. ڕاستییەکی کورد و کوردستانی هەبوو کە پارچە پارچە کرابوو و لە هەر پارچەیەکیش ڕاستییەکی کۆمەلایەتی و کەسایەتی هەبوو. ئاماژەی بەوە ڕد کە کۆمەلگە و مرۆفی کورد ناتوانن ڕاستی خۆیان بژین. ئاماژەی بەوە کرد کە "ژیان بەو شێوەیەی نابێت، بەوە ناوترێت ژیان". بۆیە بۆ کورد کێشەی ژیانی ئازاد و هەبوونی دەستنیشان کرد. بە ڕەخنەیەکی گەورەوە دەستی بەکارکردن کرد. کێشەکانی تەنیا وەکو کێشەی کورد هەڵنەسەنگاند، وەکو کێشەی ژیانی ئازاد و دیموکراتی هەلیسەنگاند. ڕایگەیاند کە کێشەی کورد، کێشەیەکی جیهانییە، بە هێڵی نەتەوەپەرستی کێشەکە چارەسەر نابێت و بەو عەقڵییەتەوە ڕەفتاری کرد. لەبەر ەئوە ژیانی ئازاد، یەکێتی گەلانی بۆ خۆی کردە بنەما. باوەشی بۆ هەموو گەلان کردەوە. لەبەر ئەوە هەنگاوی دەستپێکی لەگەڵ هاوڕێیان حەقی قەرار و کەمال پیر نا. ئەوە یەکێتی دیموکراتیک، یەکسانیی و ئازادی گەلان بوو. تێکۆشان لەسەر ئەو بنەمایە بەهێز کرد، لە کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان تەشەنەی کرد، بەو شێوەیە جێبەجێی کرد.
کێشەی کورد قورسترین کێشەیە لە جیهان کە چارەسەر بکرێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی لەو شێوەیە پێوسیتمان بە ڕێبەرایەتی، حزب، شۆڕشگێڕ و گەلێکی گیانفیدا هەیە. جگە لەوە کێشەکە چارەسەر نابێت. بە ئاسانی یان لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەر نابێت. ڕێبەر ئاپۆ عەقلیەتی "کێشەی گەورە بە تێکۆشانی گەورە چارەسەر دەبن" هێنایەگۆرێ. بەڕێوەبردنی تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان بە واتای ئەوە دەهات هەژاندنی هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست. ئەوەش لە واتای هەژاندنی هاوسەنگیەیکانی جیهان. بە واتای خولقاندنی جیهانێکی ئەلتەرناتیف. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بووە ئامانجی سەردەستەکان، نۆکەران و مۆدێرنیتەی سەرمایەدار، ئەگەر بووە هیوای بندەستان، ژنان، گەلان، گەجان، سۆسیالیستان، ژینگەپارێزان، ئازادیپارێز و دموکراسیخوازەکان هۆکارەکەی ئەوەیە. لەوە تێگەیشتین کە شۆڕش بە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان جێبەجێ بوو، لە شۆڕشەکانی فەڕەنسا و ڕوسیا پێشکەوتنی گەورەتر دەخولقێنێت.