٢ کۆڵبەری کورد لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندارکران

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی سەرسنووری ڕژیمی ئێران گروپێک لە کۆڵبەران دەکەنە ئامانج ولەئەنجامدا ٢ کۆڵبەری کورد برینداردەبن.

ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری شێخ سڵەی سەلاس-ی باوەجانی سەربە پارێزگای کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران تەقەیان لە دوو کۆڵبەری کورد بەناوەکانی ئەرکان کاکەیی و بەختیار مورادپورکردووە و بەوهۆیەشەوە ئەودووکۆڵبەرە بە سەختی برینداربوون وبۆناوەندە تەندروستییەکانی شاری جوانڕۆ گوازراونەتەوە.

شایانی باسە کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی عوسمان قەدیمی لە نزیک ئاوایی سەنگەر، هاوسنوور لەگەڵ باکووری کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز کراوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ولە ڕێگا سەخت ومەترسیدارەکانی سنوورە دەستکردەکانی کانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە سەدان کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، کە زۆربەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراو بریندار بوونە.

ک-ش