بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) ده‌رباره‌ی بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. تاژێ بانگی ژنان، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و گه‌لانی دیموكراتی كرد كه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ جێبه‌جێ كرا ٢٠ ساڵی تێپه‌ڕاند و ده‌چێته ساڵی ٢١هه‌میه‌وه. ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌ته هه‌ژموونگه‌ره‌كان ئه‌وه‌بوو كه به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌ك ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازاد له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له‌ناوببه‌ن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بزووتنه‌وه‌كه پێشكه‌وت و فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی نه‌ك ته‌نیا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورد-دا، به‌ڵكو له‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا و به‌تایبه‌تیش له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا بڵاوبوویه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان دروست كرد. كۆمه‌ڵگه به فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ خۆی ڕێكده‌خات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن ڕێگری له‌و پێشكه‌وتنانه بكه‌ن، گۆشه‌گیری تووند به‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆدا ده‌سه‌پێنن.»
تاژێ له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ر مانگرتنه‌كان بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان. «چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن به پێشه‌نگایه‌تی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی پێكرد و ٣ مانگی تێپه‌ڕاند. ئه‌م چالاكییه تووندترین و مێژوویی‌ترین وه‌ڵامه. له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا ئێمه سڵاو له هه‌موو چالاكانی مانگرتوو ده‌كه‌ین. ئه‌م چالاكییه پیرۆزه‌ی مانگرتن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی گۆشه‌گیرییه. داواكاریی ئه‌وان داواكاریی ئێمه و هه‌موو ژنانی ئێزدییه.»
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی ڕاشیگه‌یاند: «گۆشه‌گیریی تووندكراو وه‌ك گۆشه‌گیرییه‌ك له‌سه‌ر ژنانی ئێزدیش ده‌بینین. له ساڵی ٢١هه‌مینی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیدا له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا، گۆشه‌گیریی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیش هه‌ڵده‌گرین و به‌م شێوه‌یه ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین. دووباره ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیری بانگی ژنان، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و گه‌لانی ئازادیخواز و دیموكرات ده‌كه‌ین كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ. گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و ژیانی ئازاد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆدا مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.»
s.m