ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له دارستانه‌كانی هه‌رێمی دێرسم-ی باكووری كوردستان كه‌وتبووه‌وه، له ڕۆژانی ڕابردوو له لایه‌ن ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه دامركێندرا. به‌ڵام به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ی بۆمباران كرد و به‌هۆیه‌وه دیسان ئاگر له دارستانه‌كان به‌ربوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌ی خۆجێیی به ده‌ستی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) كه‌وتوون، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٧، دوو كۆپته‌ر ناوچه‌ی چه‌مێ بالی و موشكره‌ك-یان بۆمباران كردووه و به‌هۆیه‌وه ئاگر له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و گه‌یشتووه‌ته چیای سنجك و ده‌وروبه‌ری ڕه‌نگولێ. هاوكات ئاگر له ناوچه‌ی بالی و موشكره‌ك-یش په‌ره‌یسه‌ندووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و هه‌رێمه‌ی كه ئاگری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیا به‌رده‌وامه و له ناوه‌ندی شاری دێرسم ژماره‌یه‌كی زۆری كۆپته‌ر ده‌فڕن و ده‌نیشنه‌وه.
s.m