به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیا چیای جوودی ده‌سووتێت
به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی چیای جوودی سه‌ر به شرنا‌خ ئاگر كه‌وته‌وه.
به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی چیای جوودی سه‌ر به شرنا‌خ ئاگر كه‌وته‌وه.
له ده‌ڤه‌ری گردی بێرمه‌گێ و شله‌روو-ی سه‌ر به هه‌رێمی چیای جوودی كه ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر شاری شرنا‌خ، ئاگر كه‌وته‌وه. ئاگره‌كه كه به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌وته‌وه، سات به سات ته‌شه‌نه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئاگره‌كه له‌نێو شاری شرنا‌خ-ه‌وه به‌باشی ده‌بینرێت، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی.
ڕۆژانی ڕابردووش به‌هۆی بۆمبارانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌و شوێنه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ی سلۆپی و چیای جوودی ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه، به‌ڵام گوندنشینان ئاگره‌كه‌یان دامركانده‌وه.
s.m