بۆچی گوندی زەردەی داڵاهوو پشتگوێ خراوە؟
گوندی زەردە-ی سەربە داڵاهووی پارێزگای کرماشان کە بە هۆی بۆمەلەرزەوە بە تەواوی کاول بووە، لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە بەتەواوی لە پشتگوێ خراوە وتا ئیستا هیچ کارێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو گوندە نەکراوە.

دوای ٨ مانگ بەسەر بۆمەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا ئاسەواری وێرانی و کاولکاری دەکەوێتە بەرچاو و نیشان دەدات کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ئاست خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە کەمتەرخەمن.
ئەم دیمەنانەی گوندی مێژوویی زەردە کە هەموویان لەیارسانن بە ئاشکرا نیشانی دەدات کە کۆماری ئیسلامی ئەم گوندە یارسانەی بەپلان پشتگوێ خستووە و هەوڵی چؤڵکردنی ناوچە یارسانەکانی کرماشان دەدات.
دانیشتووانی ئەم گوندە لەدەرەوەی گوند لەناو چادردا ژیان دەکەن و تائیستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ وحاڵی خۆیان.
گوندی زەردە کە دەکەوێتە ٤٠ کم شاری کرند-ی پارێزگای کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر هەموویان یارسانن. ئەم گوندە لەناو پەیرەوانی ئایین-ی یارساندا خاوەن پێگەیەکی پیرۆز ومێژووییە.
گوندی زەردە پێش بۆمەلەرزەکەی کرماشان
ک-ش