دەریاچەی ئەختامار لە شاری وان بۆ ئەرمەنەکان زۆر گرنگە، هەتا پێش چوار ساڵ، مەراسیمی ئاینی مەسیحی تێدا بەڕێوەدەچوو. بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەچوونی مەراسیمی ئاینیی لەو شوێنەدا قەدەغە کرد. ئەو گۆڕستانە مێژووییە دەکەوێتە باشوور و ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی ئاختامار لە ناوچەی وەستانە لە شاری وان.
پادشا ڤاسپوراکان گاگیکی یەکەم بەناوی خاکی پیرۆزەوە لە نێوان ساڵی ٩١٥ و ٩٢١ دا ئەو گۆڕستان و کەنیسەیە بۆ قەشە مانویل دروستکرد. لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئەو دەریاچەوە، گۆڕستانە مێژووییەکەی ئەرمەنەکانیش بوونی هەیە. کێلی گۆڕەکان بە ڕەنگی ئەو سەردەمە نەخشێنراوە. زۆربەی دیوارەکانی شکاون و مەترسیی ڕووخانیان لەئارادایە.
گۆڕستانی مێژوویی ئەرمەنەکانیان کردووە بە شوێنی سەیران
دەوڵەتی تورکیا پارە لە هەموو کەس دەسێنێت کە دەچێتە دەریاچەکە، گۆڕستانی مێژژوویی لەو دەریاچەیە بووەتە شوێنی سەیرانی گەشتیاران و کردوویانە بە زبڵخانە. سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەرانی ئاسایشی تایبەت لەو دەریاچەیە و لە نزیکی گۆڕستانە مێژووییەکەی ئەرمەنەکان ئەرکدار کراون، بەڵام گەشتیاران لەناو ئەو گۆڕستانەدا سەیران دەکەن و نان دەخۆن و دەخۆنەوە. بەوەش ئەو گۆڕستانە مێژووییەی ئەرمەنیەکان کراوە بە زبڵخانە.
لە دەریاچەی ئاختاماری شاری وان کە شوێنێکی ڕازاوەی مێژوویی ئەرمەنەکان و بێزەنتینییەکان و کوردانە، پاشماوەی وارگە و گۆڕستانی مێژووییش هەیە. لەو دەریاچەیە و دەوروبەری هەتا کۆتایی سەدەی ١٩ لانیکەم ٣٠٠ قەشە دەمانەوە. پاش کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥دا دەریاچەکە چۆڵ کرا. دەروازە و گۆڕستان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی ئەختامار، یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی بیناسازیی ئەرمەنەکان.
گۆڕستان لای هەموو ئاینێک شوێنێکی پیرۆزە. لەبەرئەوە بەکارهێنانی گۆڕستانی مێژوویی ئەختامار، بەو شێوە نادروست و ناڕەوایە، دەرگا لەسەر ناڕەزایەتیی دەکاتەوە.
گەشتیاران کە سەردانی ئەو شوێنە دەکەن دەڵێن 'دەوڵەت بە زانابوون و بە مەبەست ئەو گۆڕستانە ناپارێزێت'، بەڵام زۆربەى هاووڵاتییان دەیانەوێت ڕێز لە گۆڕستانەکان بگیرێت.
ر.م