گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە سەروبەندی ٢٠هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێودەولەتی ١٥ شوبات و هێرشی دەولەتی تورک لەدژی گەریلا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.
شاهان بۆتان گەریلای هەپەگە ئاماژەی بە هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیا لەدژی گەریلادا و وتی، " ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە بەرەو کۆتایی دەڕوات، بەهەموو هێزی خۆیەوە هێڕش دەکاتە سەرگەلی کورد. بۆتان ئەوی خستەڕووکە سوپای داگیرکەری تورکیا سەرەڕای تکنیکی پێشکەوتووی شەڕلەبەرانبەرگەریلادا ناتوانێت هیچ پێشکەوتنێک بەدەست بهێنێت و چالاکی گەریلاکانی لە هەرێمی خواکورک لەدژی سوپای تورکیا وەبیرهێنایەوە. گەریلای هەپەگە بۆتان ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا بە هەواڵی چەواشە و پڕوپاگەدە بەنیازە گەل چەواشە بکات و وتی، " بەهەمووهێزی خۆیانەوە باهێرش بکەن، ئێمەش لەدژی تکنیکی دوژمن ڕێبازی تایبەتی خۆمان هەیە. باگەلەکەمان باش بزانن کە ئێمە بەردەوام بەهێزتردەبین. فیداییەکانی سەرۆک ئاپۆهەتاکوو دوا دلۆپی خوێنیان لەدژی داگیرکەران شەڕدەکەن."
'ئێمە بەچالاکییە کاریگەرەکانی خۆمان وەلامی دوژمن دەدەینەوە'
وڵات دڵکەن گەریلای هەپەگە ئاشکرای کرد، ئەوان بەچالاکییە کاریگەرەکانی خۆیان وەڵامی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەدەنەوە و وتی، " لەم بارودۆخەدا چی دەبێت باببێت، ئێمە نیشانی دەدەین کە دوژمنی ئێمە چەندە ترسنۆکە. گەریلا لە وەرزی زستاندا چالاکییان ئەنجامدا. لەئیستا بەدواوە ئێمە بەچالاکییەکانمان وەلامی دەسەلاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەدەینەوە."
ئەدیسا عەفرین گەریلای یەژاستاربۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد وتی، " دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئەوهیزە زەبەلاحەی خۆی لەهەمبەرگەریلادا تێکشکاوە و دەستنیشانیکرد، گەریلا بەورەی پۆڵایینی خۆی لەهەمبەردوژمندا دەوەستێت و وەڵامی داگیرکەردەداتەوە.
فەرهاد پاوە یەکێکی ترلەگەریلاکانی هەپەگە ڕایگەیاند، گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بەشێوازێکی تربەردەوامە و وتی، " هێرشەکان بەردەوامن.بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانی گەریلا لەهەمبەرهێرشەکانی دوژمن بەردەوام دەبێت. بەناوی تەواوی گەریلاکانی ئازادی سڵاودەنێریم بۆ لەیلاگیوڤەن وچالاکانی مانگرتوولەخواردن."
' بەرخۆدان بەپیشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن دەستیپێکرد وتەوای جیهان گرتووەتەوە'
ئینتیقام چیا گەریلای هەپەگە ئاماژەی بە دەسکەوتەکانی گەلی کورد کرد و وتی، ئەم دەسکەوتانە لەسایەی تێکۆشانی ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادییەوە مسۆگەربووە. چیا دەربارەی بەرخۆدانی مانگرتووان لەخواردن وتی،" ئەوبەرخۆدانەی کە بەپێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن دەستیپێکردووە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ئەو بەرخۆدانە سەلماندی کە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بەردەوامە. گەلی کورد هیچکات لەهەمبەردوژمندا سەریان دانانەوێنن."
سەرحەد قەلەلی گەریلایەکی تری هەپەگە ئاماژەی بە بەرخۆدانی لەیلاگیوڤەن وچالاکوانانی دیکە کرد و وتی، ئەوچالاکییە زۆرپڕمانایە.
گەریلا هارین ئۆرئامار دەستنیشانیکرد کە هەتاکو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئازاد نەبێت تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت و داوای لە گەنجان کرد کە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلابن.
ک٠ش