بە هۆی یادکردنەوەی ڕۆبۆسکی دادگاییکران

بەهۆی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، سکاڵا لەسەر خزم و کەسوکاری شەهیدانی ڕۆبۆسکی تۆمارکرابوو و دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو.

ئەو پانکارتەی لە یادکردنەوەی شەهیداندا لە ٢٠١٥ بەرزکرابووەوە وەک بیانوو پیشاندرا و سکاڵا لەسەر ١٦ کەس تۆمارکرا. یەکەمین دانیشتنی دادگا لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو. جیهان ئەنجو، سەمیرە ئەنجو و فادیلە تۆسون بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد کە بە تۆمەتی پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو.

لیژنەی دادگا بڕیاریدا وتەی جاهیدە ئەنجو و سۆزدار ئەنجو وەربگیرێت و کەموکورتی دۆسیەکە تەواو بکرێت.

دانیشتنەکە بۆ ٢٥ی ئازاری ئەمساڵ دواخرا.

ف.ق