تانەى هەدەپە لە ئەنجامى هەڵبژاردنى موش و مەلازگر رەتکرایەوە
تانەى هەدەپە لە ئەنجامى هەڵبژاردنى ناوەندی مووش و ناوچەى مەلازگر رەتکرایەوە. هەدەپەش بڕیاریداوە لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن سکاڵا تۆمار بکات.
تانەى هەدەپە لە ئەنجامى هەڵبژاردنى ناوەندی مووش و ناوچەى مەلازگر رەتکرایەوە. هەدەپەش بڕیاریداوە لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن سکاڵا تۆمار بکات.
لقی کۆمسیۆنى هەڵبژاردن لە شار موش تانەى هەدەپەى بۆ سەرلەنوێ ژماردنەوەى ٢ هەزار و ٥٠٠ دەنگ رەتکردەوە. بەپێى بڵاوکردنەوەى دوائەنجامی هەڵبژاردن لە موش، هاوپەیمانیى ئاکەپە – مەهەپە لە موش ١٥ هەزار و ٩١٩ دەنگ و هەدەپەش ١٥ هەزار و ٣٨١ دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام هەدەپە تانەى لە ١٠٣ سندوق داوە، چونکە لەو سندوقانەدا ٢ هەزار و ٥٠٠ دەنگی هەدەپە ئەژمار نەکراون.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردن لە شاری موش لەبارەى تانەکەى هەدەپەوە کۆبوویەوە و تانەکەى رەتکردەوە. هەدەپە رایگەیاندووە، تانەکەى دەباتە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان.
لە ناوچەى مەلازگر لە پارێزگاى موش ئاکەپە تەنها ٣ دەنگ لە پێش هەدەپەیەوە، بەڵام ٤٣٢ دەنگی هەدەپە ئەژمار نەکراوە. هەدەپە لەوبارەیەوە تانەى لە لقی کۆمسیۆن لەو ناوچەیەدا تۆمار کرد، بەڵام تانەکەى رەتکرایەوە. هەدەپە بڕیاریداوە، تانەکەى بباتە لقی کۆمسیۆن لە شاری موش.
بەپێى زانیارییەکان، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى ناوچەی مەلازگر و شاری موش لە ژێر هەڕەشە و گوشاری ئیلکەر گیوندوزۆز پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە موش، تانەکانى هەدەپەیان رەتکردووەتەوە. گیوندوزۆز پیش ئەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بەشێوەى فەرمی بڵاوبکرێتەوە، چووبوو بۆ سەردانى فەیات ئاسیا پاڵێوراوى ئاکەپە.
هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاران هودا کایا و گارۆ پایلان ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ لە بیناى رێکخستنى هەدەپە لە شاری موش لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردن و تانەکەیان کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی رێکدەخەن.
ر.م