توركیا له ڕێی به‌ره‌ی توركمانییه‌وه ڕێگری له ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌كات
دەزگه‌ی هه‌واڵگریی تورك (میت) لە ڕێی ئەرشەد ساڵحی و حەسەن تۆران لە کەرکووک دژی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه ده‌درێن.
دەزگه‌ی هه‌واڵگریی تورك (میت) لە ڕێی ئەرشەد ساڵحی و حەسەن تۆران لە کەرکووک دژی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه ده‌درێن.
دوای تێپەربوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر بارودۆخی نائاسایی لە کەرکووک، ئەمه‌ریکا هەوڵەکانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی شارەکە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ له باڵیۆزخانه‌ی ئەمه‌ریکا لە بەغدای پایته‌ختی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بەرفره‌وان له‌گه‌ڵ پێکهاتەکانی شاری کەرکووک ساز كرا.
لە کۆبوونەوەکه‌دا نوێنەرانی هەریەکه لە پێکهاتەی عەرەب، مەسيحی و تورکمان بەشداری کۆبوونەوکە بوونە، وەک نوێنەری کوردیش هه‌ریه‌كه لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یه‌نه‌كه) و پارتیی دیموكراتیی کوردستان (په‌ده‌كه) بەشدار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لە کۆبوونەوەکه‌دا گفتوگۆ لەسەر بواری كارگێڕی، ئابووری و ئەمنیی شاری کەرکووک کراوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی شاره‌كه و دزی و گوندەڵی و جمووجۆڵەکانی چەکدارانی داعش کراوە لە سنووری كه‌ركووك.
محه‌مه‌د حاجی عوسمان پەرلەمانتاری یه‌نه‌كه له خوولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و كادیری ئێستای ئه‌و حیزبه دەربارەی ناوه‌ڕۆکی کۆبوونەوه‌کە به ANFی ڕاگه‌یاند، لە کۆبوونەوکەدا پڕۆژه‌یه‌كی نوێیان پێشنیاز کردووە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزە كوردییه‌كان و ئاسایی کردنەوە دۆخی کەرکووک.
«پۆلیسی خۆجێی ئەرکی پاراستنی کەرکووک دەگرێته ئه‌ستۆ»
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، لە پرۆژەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هێزی پۆلیسی خۆجێی لەنێو شاری کەرکووک ئەرکی پاراستنی دۆسیه‌ی ئەمنی شارەکە بگرنەدەست، هەر یەک لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق-یش ئەرکی پاراستنی دەوروبەری شاری کەرکووک له ئه‌ستۆ بگرن.
«میت دژی گەرانەوەی پێشمەرگەیە بۆ کەرکووک»
بەرەی تورکمانی کە کار بۆ سیاسەتی تورکیا دەکات لە عێراق، لە لایەن دەزگه‌ی هه‌واڵگری توركیا (میت) بەرێوە دەبرێت. جێگری سەرۆکی به‌ره‌ی توركمانی كه ناوی حەسەن تۆران-ه به‌شداری له‌و کۆبوونەوه‌یه‌دا كردووه و نارەزایەتی دەربریوە لە به‌رانبه‌ر ئەو هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جەختی لەوه كردووه‌ته کە نابێت هێزی پێشمەرگە بگەرێتەوە کەرکووک.
«نوێنه‌ری ئەمه‌ریکا دژی نوێنەره‌کەی میت قسەی کردووە»
محه‌مه‌د حاجی عوسمان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، «نوێنەری ئەمه‌ریکا پێش لایه‌نە کوردییەکان وه‌ڵامی نوێنه‌ره‌كه‌ی بەرەی تورکمانی دایه‌وه کە هاوکات نوێنەری دەزگه‌ی سیخووڕیی تورکیایه و پێی گوت: [هێزی پێشمەرگە هێزێکی نیشتیمانییه و بەشێکه لە هێزەکانی عێراق.»
له لایه‌كی دیكه‌وه هەفتەی ڕابردوو ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کە بە پیاوی میتی تورک ناسراوە، لە به‌رانبه‌ر هەوڵەکانی چارسەرکردنی دۆخی کەرکووک به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و هەموو هەوڵێكی ڕه‌تكرده‌وه دەربارەی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک لە نێوان بەغدا و حکوومەتی هەرێم. ناوبراو ئەو هەوڵانە بە مه‌ترسی بۆ سەر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌بینێت. له به‌یاننامه‌كه‌دا بە زمانی هەڕەشە گوتی: «هەر ئاڵۆزی و گرژییەک لە کەرکووک ڕووبدات، کارەساتی لێدەکەوێتەوە.»
s.m