تەرمى دوو شەهیدی تری دێرەلوک بەخاک سپێردران
تەرمی دوو هاووڵاتى تری ناوچەی دێرەلوک-ی باشووری کوردستان، کە بەهۆی بۆردوومانى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە هەتوت-ێ شەهیدبوون، بەخاک سپێردران.
تەرمی دوو هاووڵاتى تری ناوچەی دێرەلوک-ی باشووری کوردستان، کە بەهۆی بۆردوومانى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە هەتوت-ێ شەهیدبوون، بەخاک سپێردران.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ٢٣ی کانوونی دویەم ، ناوچەی هەتووتێ و گەلی ڕەش-یان لە شارەدێی دێرەلوک سەربە ئامێدی پارێزگای دهۆک-ی باشووری کوردستان-یان بۆردوومان کرد، لەو هێرشەدا کە بۆسەرهاووڵاتیانی سڤیل کرا، چوارکەس شەهید بوون و دوو کەسی دیکەش بێشەروشوێن بوون، ئەمڕۆ تەرمى دوو لەو چوارهاووڵاتییەى کە شەهید بووبوون بەخاکسپێردران.
ناوی ئەو دوو شەهیدە زیاد حاجی زێرۆ و بەختیارحەسەن ڕاگەیەنراوە ، کە شەش ڕۆژ لەمەوبەر بە ئامانجی سەردان و چاودێری باخ و زەوییەکانیان بوونەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرو شەهیدبوون.
ک٠ش