تەرمی منداڵە کۆڵبەرەکەی مەریوان دۆزرایەوە

دوای چوار ڕۆژ گەڕان، تەرمی منداڵە کۆڵبەرەکەی مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتە دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی کانونی یەکەمی دوای چوار ڕۆژ گەڕانی خەڵکی مەریوان، سولاوا و هەورامان و تیمە شاخەوانیەکان، تەرمی منداڵە کۆڵبەرەکەی مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتە دۆزرایەوە.

ناوی کۆڵبەرەکە فەرهاد خوسرەویە و تەمەنی ١٤ ساڵە  و خەڵکی گوندی نەی مەریوانە و لەگەڵ براکەی ئازاد خوسرەوی بۆ کاری کوڵبەری چووبوونە بەرزاییەکانی تەتە لە هەوارامان و بە هۆی بەفر و سەرماوە ڕێگاکەیان ون کردبوو.

پیشتر تەرمی براکەی دۆزرابووەوە، بەڵام تەرمی کۆڵبەرە ١٤ ساڵەکە دوای چوار رۆژ دۆزرایەوە.

ف.ق