تەرمی میر تەحسین بەگ له شێخان بەخاک سپێردرا
لە مه‌ڕاسیمێكی جەماوەریی بەرفره‌واندا، تەرمی میر تەحسین بەگ لە شارۆچکەی شێخان-ی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک بەخاک سپێردرا.
لە مه‌ڕاسیمێكی جەماوەریی بەرفره‌واندا، تەرمی میر تەحسین بەگ لە شارۆچکەی شێخان-ی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک بەخاک سپێردرا.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، لە مه‌ڕاسیمێكی بەرفره‌واندا، تەرمی تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی شێخان-ی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک له باشووری كوردستان بەخاک سپێردرا.
لە مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئێزدی، بەرپرسانی حكوومه‌تی و حیزبی، كۆنسوڵی وه‌ڵاتان و شاندێكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئامادەبوون. دوای بەخاکسپاردنی تەرمەکەی، پرسەی میر تەحسین بەگ هەر لە شێخان دەستی پێ‌کرد.
ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان، رۆژی ٢٨ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩\٧ی ڕێبه‌ندان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. دوێنێ تەرمەکەی لە ڕێگه‌ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گه‌ڕێنرایه‌وه هەرێمی کوردستان و دوای مه‌ڕاسیمی پێشوازی لە فڕۆکەخانە، تەرمەکەی بۆ ماڵەکەی خۆی لە شێخان بەڕێکرا و لەوێش له لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه پێشوازی لێ کرا.
s.m