سەرلە بەیانیی ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هۆڵی لوبنان-ی شاری كه‌ركووك به به‌شداریی ١٥٠ ئه‌ندامی شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی به كۆنفرانسی هه‌رێمی كه‌ركووك كرد. کۆنفراسەکە تا کاتژمێر٥ -ی ئێواره به‌رده‌وامبوو.
لە دوای وتاری کردنەوەی کۆنفراس، وتاری هاوسەرۆکایەتیی گشتی، راپۆرتی سیاسی و هەڵسەنگاندنی خوێندرایەوە و لەلایەن ئەندامانی کۆنفرانسەوە هەڵسەنگاندی بۆکرا.
دوای ئەوەش هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکووک و هاوسەرۆکان کرا، لە ئەنجامدا ڕیحان حمادی و کۆمەڵ سەرمەند وەک هاوسەرۆکانی نوێی ئەنجوومی هەرێمی کەرکووک هەڵبژیردران.
لە دوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆکان، هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکووک بەڕێوەچوو. لە کۆی ٣٠ پاڵیوراو، ٢١ کەسیان بۆ ئەندامى ئەنجوومەن هەڵبژێرداران، کە لە ٧ ژن ١٤ پیاو پێکدێت.
ر.م