جارێكی دیكه به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیا ئاگر له دێرسم كه‌وته‌وه
سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه بۆمبارانی دارستانه‌كانی دێرسمی كرد له باكووری كوردستان.
سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه بۆمبارانی دارستانه‌كانی دێرسمی كرد له باكووری كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سوپای توركیای داگیركه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌دواوه له چه‌مێ بالی و دۆڵی مونزوور-ی دێرسم ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆری كۆپته‌ر كاتژمێر ٨:٣٠ له دێرسم فڕین و بۆمبارانی ئه‌و ناوچانه‌یان كرد كه ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه ئاگریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ پارێزگه‌ی دێرسم بڕیاری دا ڕێگه‌ی دێرسم - پولور بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار دابخرێت. تا ئێستاش ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كان به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیا كه‌وتووه‌ته‌وه نه‌كوژێنراوه‌ته‌وه.
s.m