جارێكی دیكه كۆپته‌ره‌كانی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی برادۆست
ئه‌مشه‌و جارێكی كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر گوند و لادێیه‌كانی ناوچه‌ی برادۆستیان بۆمباران كرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیان به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
ئه‌مشه‌و جارێكی كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر گوند و لادێیه‌كانی ناوچه‌ی برادۆستیان بۆمباران كرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیان به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
كاتژمێر ١٩-٢٠ی ئه‌مشه‌و به كاتی باشووری كوردستان، كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی كەندەگەری، بێسنۆك و گەرووی خەلیفان. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆپته‌ره‌كان به‌چڕی بۆمبارانی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه و زیانیان به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
ئەمیر مسته‌فا دانیشتووی گوندی خەلیفان-ی ناوچه‌ی برادۆست بە ئاژانسی ھەواڵی فورات (ANF )ی گوت: «بەداخەوە، ئەمشەویش بۆمبارانی توركیا نزیك گوندەكەمانی گرتەوە و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای ئێمە دروست كرد، ھەموو كاتێك ژیان و گوزەرانمان لە مەترسیدایە، ھیوادارم لایەنەپەیوەندیداره‌كان و حكوومەتی عێراق و ھەرێم چارەسەرێك بدۆزنه‌وه و سنوورێك بۆ هێرشه‌كانی توركیا دابنێن.» ناوبراو گوتیشی، گوللە و ساچمە بە نزیك ماڵه‌كانمان دەكەون و چەندین جاریش زیانی ماددیمان پێگەیشتووە و مه‌ڕ و ماڵاتمان لەناوچوون.
ناوچه‌ی برادۆست له ڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای سۆرانی پارێزگه‌ی ھەولێره و بە دووری ١٤٤ كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ھەولێر هه‌ڵكه‌وتووه.
s.m