"جزیر بێکەس بوو، با لەیلا گیوڤەن بێکەس نەبێت"
گولەر تونچ هاوسەری ئۆرهان تونچ شەهیدی بەرخودانى خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، هاوار و دەنگی ژێرزەمینەکانی جزیریان نەبیست و هەموو کەس خۆی بێدەنگ کرد، بەڵام ئێمە بەراامبەر بە بەرخودانى مانگرتن بێدەنگ نابین.
گولەر تونچ هاوسەری ئۆرهان تونچ شەهیدی بەرخودانى خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، هاوار و دەنگی ژێرزەمینەکانی جزیریان نەبیست و هەموو کەس خۆی بێدەنگ کرد، بەڵام ئێمە بەراامبەر بە بەرخودانى مانگرتن بێدەنگ نابین.
چالاکییەکانی مانگرتنى بێسنووری لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و سەدان زیندانیى سیاسی بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیى هەیە و رۆژ لە دواى رۆژ دۆخی تەندروستییان بەرەو مەترسیى زیاتر دەڕوات.
گولەر تونچ هاوسەری ئۆرهان تونچ شەهیدی بەرخودانى جزیر لەبارەى چالاکیى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن کە ٩٠ رۆژی تێپەڕاندووە و ئێستا لە ٩١هەمین رۆژی مانگرتنەکەیدایە رایگەیاند، سڵاو لە لەیلا گیوڤەن و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە دژی گۆشەگیری وەستاونەتەوە و داواى بەرخودێران داواى ئێمەشە.
تونچ راشیگەیاند، گیوڤەن و بەرخودێرانى تری مانگرتوو جەستەى خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ نەهێشتنى گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتی "ئێمە دەبینین ئۆجالان و گەلی کورد چەندین ساڵە گۆشەگیر کراون. لەبەر ئەوەش بەرخودێران جەستەى خۆیان خستووەتە مەترسییەوە. دەبێت ئێمە لە دەرەوە خاوەنداری لەو چالاکییانە بکەین. چالاکیى لەیلا گیوڤەن و هەڤاڵەکانمان لە زیندانەکاندا، لە بەرخودانى زیندانى ئامەد و بەرخودێرانى ژێرزەمینەکانى جزیر جیا نییە. دەنگ و هاواری ژێرزەمینەکانى جزیر وەک پێویست نەبیستران و هەموو کەس بێدەنگ بوو، بۆ ئەوەى جارێکیتر ئەوە روو نەداتەوە، پێویستە لە بەرامبەر بەرخودێراندا بێدەنگ نەبین".
پێش ئەوەى شەهادەت روو بدات...
تونچ ئاماژەى بەوەکرد، چالاکیى مانگرتن لە ٩١هەمین رۆژدایە و وتیشی "رۆژ بە رۆژ مەترسیى زیاتر لەسەر دۆخی تەندروستیى هاوڕێیانى مانگرتوومان دروست دەبێت. دۆخی تەندروستییان باش نییە. پێش ئەوەى شەهادەت رووبدات، پێویستە ئێمە دەست لە دەستى یەک چالاکییەکەى ئەوان بەرفراوان بکەین و پێکەوە گۆشەگیری تێکبشکێنین. گرینگە ئێمە لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا ناڕەزایەتى نیشان بدەین و راپەڕین. پێویستە ئێمە ببینە دەنگی لەیلا گیوڤەن و هەڤاڵەکانى".
تونچ ناڕەزایەتیى بەرامبەر بە میدیا و راگەیاندنى ناوەندیى تورکەکان نیشاندا و رایگەیاند "رای گشتیى تورک وەک هەموو جارەکانى تر خۆی کەڕ و لاڵ و کوێر کردووە. بەو شێوەیە رووداوەکان بە نەبوو دەزانن. خۆی لە خۆیدا ئێمە چاوەڕێی هیچیان لێ ناکەین. من لێرە داوا و بانگەوازم بۆ پشتیوانى لە گەلەکەمان لە باکوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتى کوردستانە. پێویستە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەموو یەکبگرێت و بۆ ئەو چالاکییە پێکەوە تێبکۆشن. پێش ئەوەى جەستەى هەڤاڵەکانمان زیاتر بتوێتەوە، ئێمە ئەنجامێکى باش بەدەست بهێنین".
ر.م