ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال لە پەیامەکەیدا رایدەگەیێنێت، "پێش هەموو شتێک، ساڵی نوێ لە ڕێبەر ئاپۆ، چوارپارچەی کوردستان، هەموو کرستیانەکان و جیهان پیرۆز دەکەین، کە جەژنی ئاشتی، خۆشەویستی، یەکسانی و برایەتی گەلانە، لەسەر ئەم بنەمایە هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی یەکسانی، ئازادی و ئارامی و بۆ هەموو جیهان ببێتە ساڵی سەرکەوتن و یەکسانی."
لە بەردەوامی بەردەوامی پەیامەکەدا هاتووە: "بەم بۆنەیەوە داوا لە جڤاکی ئێزدی دەکەین کە خاوەنداری لە مافی خۆیان بکەن و خۆیان لە هەموو بێ مافییەک بپارێزن، هەروەها بۆ ئەوەی ئەو کارانەی لە ساڵی ٢٠١٩ ناتەواو ماون، تەواو بکرێن خەباتی خۆیان بەهێز بکەن، بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆمەڵکوژیی ئێزدیان بە فەرمی بناسرێت و خۆبەڕێوەبەری ئێزدیخان مسۆگەر بکرێت، پێویستە جڤاکی ئێزدی یەکێتی خۆی بەهێز بکات، لە دەوری دەستکەوتەکانیان کۆببنەوە، ڕێکخستنی خۆیان بەهێز بکەن و تێکۆشانی خۆیان بەرز بکەنەوە، لە کۆتاییشدا وەک ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جارێکی دیکە ساڵی نوێ لە هەموو جیهان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین."
ز.ش