خه‌ڵاتی ساکینه جانسز به‌خشرایه وه‌هبیه شه‌وکه‌ت

ژنە چالاک و نوسەردکتۆرە وەهبیە شەوکەت گەریدەیەکی ئازادی ژن و تێکۆشەرێکی ماندوو نەناس نوسەری ٣٧ پەرتوک، خەڵاتی شەهید ساکینە جانسزی ئەم ساڵی پێ بەخشرا.

خەڵاتی شەهید ساکینە جانزس ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان دەبخشرێت بە ژنێک، لە پای کارو خەبات و بەرهەمەکانی خەڵاتی ئەمساڵی شەهید ساکینە بەخشرایە دکتۆرە وەهیبە شەوکەت.

بەشێک لە ژیان وخەباتەکانی دکتۆرە وەهبیە شەوکەت

ناوی تەواوی وەهبیە شەوكەت محەمەدە، لە ١٤-٢-١٩٤٤ە شارۆچكەی دوزخورماتوو لەدایك بووە، باوكی خەڵكی سلێمانیە و دایكی خەڵكی شاری كفریە. بەهۆكاری فەرمانبەریەتی باوكیەوە لە شارۆچكەی دوزخورماتوو، بۆماوەیەك لەو شارە دەبن. دكتۆرە وهبیەش لەوێ لەدایك دەبێت. وەك كەسایەتیەكی زیرەك و لێهاتوو هەموو قۆناخەكانی قوتابخانەی بەسەركەوتوویی بڕیوە و لەگەڵ وەرگرتنی چەندین بڕوانامە. دكتۆرا وەردەگرێت لە پزیشكی دەرەوونی و ژیری.

 دکتۆرە  لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا دەبێـە ئەندامی حیزبی شیوعی ئێراقی. زۆرترین كار و چالاكی لەناو كۆمەڵەی ئافرەتان و حیزبی شوعیدا ئەنجام دەدات. لە ساڵی ١٩٩٦دا چۆتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی پزیشكی شەش ساڵ لە مۆسكۆ دەمێنێتەوە. پاشان لە ساڵی ١٩٧٣كۆلیژ تەواو دەكات و دەچێتە بەریتانیا لەوێ راهێنانی پزیشكی تەواو دەکات و لە ساڵی ١٩٧٩ دەگەرێـەوە كوردستان.

 لەساڵی ١٩٩١ بەهۆكاری باوەربوونی بە فكری راستەقینەی ئازادی ژن و بەهێزی بیری نەتەوەیی، لە ماوەیەكی كورتدا ئاشنایەتی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا دروست دەكات. لە ساڵی ١٩٩٣لەسەر بانگهێشتنامەی (پارتی کرێکارانی کوردستان) پەكەكە دەچێتە شاخ و لە زەلێ بەشداری لەكۆنگرەی ژناندا دەكات.

 لەسەر رەخنە گرتن شار بەدەر دەکرێت

 خاڵی زۆر گرنگی دكتۆرە وەهبیە لێگەرینیەتی بەدوای ئازادیدا و هیچ كاتێك سنووری نەناسیوە.  كاتێك ساڵی ١٩٩٤ ووتارێك پێشكەش دەكات لەسەر گەندەڵی و نادیموكراتی لە هەرێمی كوردستاندا و رەخنە لە كەلتوور و زهنیەتی شەری ناوخۆ دەگرێت و باسی دزینی داهاتی وڵات دەكات. روبەروی هەرەشە دەبێتەوە لەلایەن هێزێكی دەسەڵاتدار كە بەشداربووە لە شەری ناوخۆدا. هەر بۆیە ناچار دەبێت وڵات بەجێ بهێڵێـت. لەو كاتەدا لەلایەن هەڤاڵانی پەكەكەوە بانگهێشتی بەلجیكا دەكرێـت بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی وڵاتپارێزی كورد لە دەرەوەی وڵات. بەڵام بەهۆكاری ئاستەنگیەكانی رێگا ناتوانێت بچێت. پاشان بەهاوكاری هاورێیانی حیزبی شیوعی كوردستان دەچێتە سوریا بەمەبەستی چوونی بۆدەرەوەی وڵات.

لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ پەرتوکێکی نوسێوە

لە ساڵی ١٩٩٥دا دەچێتە قامیشلۆ لەوێ چاوی بەرێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەوێت، بۆ ماوەی سالێك واتا تا ساڵی ١٩٩٦ لە گۆرەپانی سەرۆكایەتی لە ئەكادیمیای (رێبەر ئۆجەلان) دەمێنێتەوە و پەرتوكێك بەناوی (مەسیرە الحریە فی كوردستان ) واتا (رێپێوانی ئازادی لە كوردستاندا). دەنوسێت. دكتۆرە وەهبیە دەڵێت كەسی بەكاریگەری ناو پەرتوكەكەم بەرێز رێبەر (ئۆجەلانە) كتێبەكانی زۆربەی زۆری لەسەر لێگەرینی حەقیقەت و مێژووی كوردستان و ژنانە هەندێكیان تێزی شانۆیە و بەشێكی زۆریشی لەسەر فەلسەفەی ئازادییە. یەكێك لە پەرتوكەكانی بەناوی (سایكۆلۆژی ژنانی كوردستانی سوریا) رێپۆرتاژە لەگەڵ سەد ژنی رۆژئاوای كوردستان.

" هاوسەرگیرم نەكردووە. ژیانم لە خزمەتی گەلەكەمدا"

دكتۆرە وەهبیە جگە لە زمانی كوردی. شارەزایی لە زمانی عەرەبی و روسی و توركی و ئینگلیزی و فەرەنسی هەیە. چەند كتیبی لە روسیەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی عەرەبی. بەنموونە پەرتوكی " میدیا ". لە گشتیدا 37 پەرتوكی هەیە كە 17 پەرتوكیان چاپكراوە ئەوانەی تریان چاپ نەكراوە.

 

دكتۆرە وەهبیە لە دوای چوار ساڵ مانەوەی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان، لە بەرواری ١١-١-١٩٩٩ دەچێتە كەنەدا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ دەگەرێـتەوە كوردستان و ماوەیەكی زۆر كاری پزیشكی دەکات. زۆر بەداخەوە بۆ ماوەی ٨ ساڵە نەخۆشی لەگەلدایە. بەڵام بیر و بۆچوونە جوانەكانی هەر لە گەشەسەندایە. ژنە تێكۆشەر و نووسەر دەڵێت: هاوسەرگیرم نەكردووە. ژیانم لە خزمەتی گەلەكەمدا بووە و دەڵێت ئێستا بیێجگە لە نووسینی ئەو نووسینانە كە چەندین سال لەمەو پێش بە دەست نووسیومە بۆ خستنە سەر كەمپیوتەر بە یەك دەست ئیش دەکەم! ناتوانم كاری تر بكەم.  هەروەها دكتۆرە دەڵێت: من زۆر خۆشحاڵم كە لە نزیكەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ هەڤاڵ ساكینە جانسز دروست كرد. دەڵێـت زۆر پێی موعجیب بووم كە سەركردەیەكی دڵنزم و خاكی بوو، دەڵێت ئەو ١٢ ساڵ لە زینداندا بەرخودانی كردبوو كەچی قەد بەخۆی نەدەنازی و هەتا پرسیاریان لێنەكردایە باسی ئەو بەرخودانییەی نەدەكرد. بۆ رێبەر ئۆجەلانیش دەڵێت: ئەوەی من لەودا بەدیم دەكرد هیچ كەسێكی لە بیر نەدەچووە و گرنگی بەهەموو كەس دەدا، بەتایبەتی ژنان لە پێناوی ئازادبوونمان.

دكتۆرە وەهبیە شەوكەت؛ پزیشك و نووسەر و رۆماننوس و شانۆنوس و چیرۆك نوس و كەسایەتی ئازادیخواز و نەتەوەیی و تێكۆشەرە. بەقەڵەمەكەی بە هەوڵەکانی بەردەوام لە تێكۆشاندایە.