دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو، له‌گوندی كوڵه‌جۆی سه‌ر به شاره‌دێی كۆكسی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كفری لە ئیداره‌ی گه‌رمیان، چه‌ته‌كانی داعش به هاوه‌ن و چه‌كی قه‌ناس هێرشیان كرده سه‌ر گوندێك.
بە پێی زانیاریەکان، چه‌ته‌كانی داعش سێ گوله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی ناو گونده‌كه كردووه و ڕێگه‌ی نێوان هه‌ردوو گوندی كوڵه‌جۆ و قه‌ره‌بڵاغیان بڕیوه.
چه‌ته‌كانی داعش سه‌ره‌تا به هاوه‌ن هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر گونده‌كه و ئاسایشی شاره‌دێی كۆكس ڕۆیشتونه‌ته هانای خه‌ڵكه‌كه‌وه، دوای گه‌یشتنیان به ناو گونده‌كه به چه‌كی قه‌ناس هێرشكراوه‌ته سه‌ریان و ژماره‌یه‌كیان لێ بریندار كراوه، دوای كه‌مێك بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبیلی ئاسایش‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ته‌وه ژماره‌یه‌ك ئاسایشی برینداركردووه.
ف.ق