پلاتفۆڕمی زمانی كوردی له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات له شاری ئامه‌د كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و نوێنه‌رانی ٩ پارتیی كوردان به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی پلاتفۆڕمه‌كه ئاماده بوون و گوته‌بێژی پلاتفۆڕم شه‌ره‌فخان جزیری باسی له به‌رنامه و ئامانجی پلاتفۆڕمه‌كه كرد.
شه‌ره‌فخان جزیری ڕایگه‌یاند، له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا خه‌باتیان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له گرینگی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی زكماكی كرد و گوتی، ده‌مانه‌وێت له زۆر شوێن له‌و ڕۆژه‌دا خه‌باتی به‌رفره‌وان بكه‌ین و چالاكی ساز بكه‌ین. جزیری ڕاشیگه‌یاند، له‌پێناو ئه‌وه‌ی زمانی كوردی ببێته زمانی فه‌رمی و زمانی فێركاری، دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت له ئه‌نقه‌ره گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
پلاتفۆڕمی زمانی كوردی (PZK) له پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)، پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)، پارتی ئازادی و سۆسیالیزم (ئۆسه‌په)، پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوور (په‌ده‌كه-باكوور)، پارتی دیموكراتی كوردستان - توركیا (په‌ده‌كه - توركیا)، پارتی سۆسیالیستی كوردستان (په‌سه‌كه)، پارتی ئازادیی كوردستان (پاك)، پارتی ئازادی و مرۆڤ و حه‌ره‌كه‌تی ئازادی پێكهاتووه.
ئامانجه‌كانی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی
* پێویسته به‌ر له هه‌ر كه‌س پارتییه‌كانمان به زمانی كوردی بخوێنن و بنووسن، كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به كوردی ساز بكه‌ن. پارتییه‌سیاسییه‌كان پێویسته ببنه ڕۆڵگێڕ و مۆدێل بۆ زمانی كوردی.
* له ٢١ی شوباتدا سه‌رۆك و نوێنه‌رانی پارتییه‌كان به پۆسته‌ری سپی به درووشمی «زمانی كوردی ناسنامه‌ی ئێمه‌یه» بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌رباره‌ی ویسته‌كانی پلاتفۆڕم بڵاوكراوه دابه‌ش بكه‌ن.
* له هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی نه‌ورۆزی تێدا پیرۆز ده‌كرێت، ده‌بێ زمانی كوردی بكرێته ڕۆژه‌ڤ.
* پشتیوانی له هه‌موو جۆره هونه‌رێكی كوردی بكرێت، به‌تایبه‌تیش شاره‌وانییه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌م ئامانجه به‌رنامه‌سازی بكه‌ن. شاره‌داری ڕێ له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی زمانی كوردی بكه‌نه‌وه و ببنه هاریكار بۆ كار و خه‌باتی زمانی كوردی.
* له‌گه‌ڵ زمانه‌وان، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وانان كۆبوونه‌وه، كۆنفڕانس، پانێل و سه‌مینار ساز بكرێن.
* زمانی كوردی له مزگه‌وت و چالاكییه دینییه‌كاندا چالاكانه به‌كاربهێنرێت.
* پێویسته هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه‌ی له ٣ كۆنفڕانسدا خراونه‌ته‌ڕوو و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه، كۆیان بكه‌ینه‌وه و بۆ پلاتفۆڕمی زمانی كوردی بیانكه‌ینه نه‌خشه‌ڕێ.
* دوای ئه‌م سه‌ردانانه له‌گه‌ڵ مێدیاكان كۆببینه‌وه و خه‌باتی خۆمانیان پێڕابگه‌یه‌نین، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌كان قاوه‌ڵتییه‌ك ئاماده بكه‌ین.
* بۆ ئه‌وه‌ی ویستی وانه‌ی هه‌ڵبژێردراو (كوردی) له‌نێو كورداندا بڵاوبێته‌وه، پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كانی پلاتفۆڕم له‌و شوێنانه‌ی كه پلاتفۆڕم تیایاندا چالاكه، له مانگی حوزه‌یراندا له به‌رده‌م داموده‌زگه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌ت چالاكی ساز بكات.
* زمانی كوردی یان زمانی زكماكی له وه‌ڵاته‌كه‌مان ببێته زمانی په‌روه‌رده و فێركردن.
* زمانی كوردی له توركیا له ته‌ك زمانی توركی ببێته زمانی فه‌رمی. له كوردستانیش زمانی كوردی ببێته زمانی سه‌ره‌كی و توركیش له ته‌ك كوردی بێت.
* له‌پێناو زمانی كوردی له قانوونی بنه‌ڕه‌تی و قانوونی په‌روه‌رده‌دا گۆڕانكاری بكرێت. مافی زمانی كوردی مسۆگه‌ر ببێت. كوردی له ڕووی فه‌رمییه‌وه ببێته خاوه‌نی ستاتۆ.
* بۆ هاریكاری كاروباری پلاتفۆڕمی زمانی كوردی، ده‌ست به كه‌مپینی ئابووری بكرێت.
* ناوی شوێن، چیا، چه‌م، دۆڵ، شار، شارۆچكه و گونده‌كان، دوكان و كارگه، فێرگه و سازییه‌كان له وه‌ڵاته‌كه‌مان ببنه كوردی.
* داموده‌زگه‌ی زمانی كوردی دابمه‌زرێنرێت، له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بكرێت و له بوودجه‌ی ده‌وڵه‌تیشدا په‌سه‌ند بكرێت.
* كۆنفڕانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ زمانی كوردی ئاماده بكرێت.
* پێویسته له گه‌وره‌شاره‌كان و ئه‌ورووپا لقی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی به هه‌مان ڕه‌گه‌ز و به‌رنامه دابمه‌زرێنرێن.
* بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی له په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ڕه‌نگبده‌نه‌وه، پێویسته خه‌باتی دوور و نزیك پێكه‌وه ببێته پاكێجێك. ئه‌م پاكێجه له‌گه‌ڵ مافی قانوونی و نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یمانانه‌ی له‌و بواره‌دا هه‌ن، به داواكاریی حقووقی فۆرموله بكرێن و بۆ داموده‌زگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بنێردرێن. له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته داوای هاریكاری له ژووری پارێزه‌ران بكرێت.
s.m