ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ڕێگری له هه‌ده‌په ڕێگه‌ی دێرسم - پولوری داخست
ڕژێمی ئاكه‌په بۆ ڕێگرتن له سه‌ردانی شاندنی هه‌ده‌په بۆ دێرسم، ڕێگه‌ی دێرسم - پولوری داخست.
ڕژێمی ئاكه‌په بۆ ڕێگرتن له سه‌ردانی شاندنی هه‌ده‌په بۆ دێرسم، ڕێگه‌ی دێرسم - پولوری داخست.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پارێزگه‌ی دێرسم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «ئۆپه‌راسیۆن له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه و هه‌تا كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دێت، ڕێگه‌ی دێرسم - پولور داده‌خرێت.» ئه‌م بڕیاره هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندێكی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئاگری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
توونچ: نایانه‌وێت ئێمه بچینه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاگری تێبه‌ردراوه
هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد توونچ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا و نووسیویه‌تی: «بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵانی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بێنه دێرسم و سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه ئاگریان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌یانیی ئه‌مڕۆ زانیمان كه ڕێگه‌ی دێرسم - پولور داخراوه. ئاشكرایه كه ئه‌م كرده‌وه‌یه بۆ ڕێگرتنه له سه‌ردانكردنی شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه.»
شاندی هه‌ده‌په كه له سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ئایهه‌ن بیلگه‌ن، په‌رله‌مانتاری دێرسم عه‌لی جان ئۆنلو و په‌رله‌مانتاران مه‌حموود تۆگرول، ئه‌ركان باش، مه‌راڵ دانش به‌شتاش، ئه‌ردال ئایده‌میر، موراد چه‌پنی، محه‌مه‌د تریاكی، دڵشاد جانباز و كه‌مال بولبول پێكهاتوون، كاتێك به‌ره‌و چه‌مێ بالی ده‌چوون، له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ڕێگه‌یان لێ گیرا و نه‌یانهێشت شانده‌كه ده‌ربازی ناوچه‌كه بن.
شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په ڕێگریی پۆلیسیان ئیدانه كرد و چالاكیی دانیشتنیان ئه‌نجام دا. دواتریش ویستیان له ڕێگه‌ی په‌رته‌ك-ه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه هه‌رێمی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، به‌ڵام له چواڕیانی خۆزات، چه‌میزگه‌زه‌ك، په‌رته‌ك و گوندی خدردامی له لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه وه‌ستێنران.
سه‌ربازانی توركیا نه‌یانهێشت شانده‌كه بچێته ناوچه‌ی په‌رته‌ك به‌بیانووی قه‌ده‌غه‌كردنی چوونی په‌رله‌مانتاران له لایه‌ن عارف گول قائیمقامی ده‌وڵه‌تی توركیا.
شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په گه‌ڕانه‌وه ناوه‌ندی شاری دێرسم و بڕیاره لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن.
s.m