دۆخی تەندروستی ناسر یاگز خراپتربووە وناتوانیت لەسەر جێگەکەی خۆی هەستێت
ناسر یاگز ٩٧ڕۆژە لەمانگرتن لەخواردن دایە. جەستەی رۆژبەڕۆژ کزدەبێت. یاگز ئیترتوانی ئەوەی نییە لەسەرجێگەی خۆی ڕابێت، و ناتوانێت بخەوێت.
ناسر یاگز ٩٧ڕۆژە لەمانگرتن لەخواردن دایە. جەستەی رۆژبەڕۆژ کزدەبێت. یاگز ئیترتوانی ئەوەی نییە لەسەرجێگەی خۆی ڕابێت، و ناتوانێت بخەوێت.
ناسریاگز دوای لەیلاگیوڤەن لەبەرخۆدانێکی هەرە درێزماوەدایە. یاگز٩٧ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردنی بێسنوور. لەم هەفتانەی داوییدا دۆخی تەندروستی ناسریاگز هەتاکو دەڕوات خراپتردەبێت. یاگز ناتوانێت بخەوێت و لەسەرجێگەکەی خۆی ڕابێت.
بەیانیان بەهاوکاری هاوڕیانی ودکتورەکەی دەتوانیت لەسەرجیگەکەی خۆی بەرزبێتەوە.سەرەڕای ئەوەی کە جەستەی یاگز ڕۆژبەرۆژ دەتویتەوە، یاگز سوورە لەسەر بەردەوامی دان بەچالاکییەکەی و دەڵێت تا گۆشەگیری نەشکێت منیش مانگرتن ناشکێنم.
دکتۆر دورێ محەمەد دەلێت، دۆخی تەندروستی یاگز زۆرخراپە وتائیستا ١٤ کیلولە کیشی دابەزیوە.
دکتۆر محەمەد ئەوەی خستەڕوو کە بەهۆی دابەزینی زەختی یاگز دۆخی تەندروستی تێکچووە و توشی لێڵی بینین و دل هەڵشێوان بووە و سەرئێشەیەکی قوورسی هەیە.
لە شاری هەولێر و لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان، مانگرتن لە خواردن بەشێوازیی خولیی دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە، هاوکات ناسر یاگز بەردەوامە لە مانگرتنی بێسنوور و دۆخی تەندروستی خراپتربووە.
ک٠ش