ئه‌و ئاگره‌ی كه له دوای ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر له دۆڵی ڕۆژ-ی سه‌ر به دێرسم له باكووری كوردستان ده‌ستی پێكرد، ماوه‌ی ٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه و دانه‌مركاوه‌ته‌وه. ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه‌كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه چۆڵكراون و به‌شێكیشیان كراونه‌ته ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو (ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت).
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س ناتوانێت له گونده‌كان نزیك بێته‌وه، هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی ناوچه‌كه ده‌ست ناكه‌وێت. چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه به‌هۆی دوكه‌ڵی زۆر به ئه‌سته‌م ده‌بینرێن.
دۆستانی ژینگه و سرووشت له دێرسم ڕوو له ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕایانگه‌یاند، «سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه بۆ چی هه‌یه؟ ئێمه ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌ین، كه‌س وه‌ڵام ناداته‌وه و په‌یوه‌ندیدار نابن. ماوه‌ی ٣ ڕۆژه ناوچه‌كه ده‌سووتێت، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دێرسم كارێك ناكات. ئه‌و باجه‌ی له شاره‌كانی ئێمه‌ی ده‌ستێنن، لێتان حه‌رام بێت. مامه‌ڵه‌ی ئێوه له به‌رانبه‌ر ئێره، جیاكارییه. ئێره شارێكی ئه‌و وه‌ڵاته نییه.»
s.m