دێرسیم ده‌سووتێت؛ سه‌ربازه‌كان ناهێڵن گوندنشینان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه
له دێرسم گوندنشینان ویستیان ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام سه‌ربازانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردن و نه‌یانهێشت نزیك ببنه‌وه.
له دێرسم گوندنشینان ویستیان ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام سه‌ربازانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردن و نه‌یانهێشت نزیك ببنه‌وه.
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له دارستانه‌كانی هه‌رێمی دێرسم-ی باكووری كوردستان كه‌وتووه‌ته‌وه، له دۆڵی ئاڤگاسۆر، لادێی بالی، گوندی موشكره‌ك، ناوچه‌ی كارتان، چیای سنجك، چیای خۆشرووك، گوندی دیكه‌نلی مه‌حموود و گاریپووشاگی سات به سات ته‌شه‌نه ده‌كات.
گوندنشینان دوێنێ ویستیان به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بچنه دارستانه‌كان، به‌ڵام له سه‌ربازگه‌ی گه‌ییكسوویوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا و ئاگاداریان كردنه‌وه كه هیچ كه‌سێك هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌دات و له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه. گوندنشینان ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازه‌كانی توركیا نه‌یانتوانیوه بچنه شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه. ئه‌و هاوڵاتییانه دا‌واشیان كرد ده‌موده‌ست ئاگره‌كه بكوژێنرێته‌وه.
«بێ ناوبڕ هه‌رێمه‌كه تۆپباران ده‌كرێت»
عه‌بدوڵا چنار له گوندی موشكره‌ك ڕایگه‌یاند، سه‌ربازان له‌و شوێنه‌ی لێ دانیشتوون ئاگریان له دارستان به‌رداوه. گوتیشی: «ئایا ئه‌وان خۆشحاڵ ده‌بن به سووتاندنی دارستانه‌كان؟ هیچ واتایه‌كی نییه. بێ ناوبڕ هه‌رێمه‌كه تۆپباران ده‌كه‌ن. ئێمه ده‌ترسین، به‌گومانین. ڕه‌ز و باخمان هه‌یه. پێویسته ده‌موده‌ست ئاگره‌كه بكوژێنرێته‌وه.»
«بزنه‌كێوی و ئاسك له هه‌رێمه‌كه دوورده‌كه‌ونه‌وه»
ئه‌و هاوڵاتییه باسی له‌وه‌ش كرد، شه‌وی ڕابردوو ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و سات به سات گه‌وره‌تر ده‌بێت. گوتیشی: «له‌و شوێنه‌ی دارستان نه‌بێت، ژیان نابێت. من به چاوی خۆم بینیم بزنه‌كێوی و ئاسك له هه‌رێمه‌كه ده‌ڕۆن. حه‌یفه، گوناهه، زوڵمه ئه‌مه ده‌كرێت.»
s.m