دەوڵەتى تورکیا دڵی لە سوتاندنى دارستانەکانى کوردستان تێر نابێت!
بەهۆی هێرشى دەوڵەتى تورکیاوە لە گوندەکانی بەدەهێ و ئۆرێ و بابیرێ لە ناوچەى مەتینان ئاگر کەوتووەتەو. حکومەتى فیدراڵی کوردستانیش تاوەکو ئێستا هیچ کارێکى نەکردووە بۆ کوژاندنەوەى ئەو ئاگرە.
بەهۆی هێرشى دەوڵەتى تورکیاوە لە گوندەکانی بەدەهێ و ئۆرێ و بابیرێ لە ناوچەى مەتینان ئاگر کەوتووەتەو. حکومەتى فیدراڵی کوردستانیش تاوەکو ئێستا هیچ کارێکى نەکردووە بۆ کوژاندنەوەى ئەو ئاگرە.
ئاگرتێبەردانى دارستان، لەوەڕگە، باخ و رەز و پێدەشت و شاخەکانى کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بەردەوامە. بەهۆی تۆپبارانکردنی تۆپخانەکان و بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاى تورکیاى داگیرکەرەوە چەندین ئاگر لە ناوچەکانى کوردستان کەوتونەتەوە.
تازەترین ئاگرتێبەردانى دەوڵەتى تورکیا لە سنووری گوندەکانى بەدەهێ و ئۆرێ و بابیرێیە لە ناوچەى مەتینان روویدا.
ئاگرتێبەردانەکە لە دواى چەند کاتژمێر سنوورێکى فراوانى گوندی بابیرێ گرتووەتەوە. بۆ ئەوەی ئاگرەکە بۆ ناو گوندەکە تەشەنە نەسێنێت، هاووڵاتییانى ئەو گوندە لە هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەدان.
تاوەکو ئێستا حکومەتى فیدراڵی کوردستان بۆ کوژاندنەوەى ئەو ئاگرە هیچ کارێکى نەکردووە و ئەوەش ناڕەزایەتیى هاووڵاتییانى ئەو گوندانەوەى لێکەوتووەتەوە.
ر.م