دەوڵەتى تورکیا هاوسەرۆک شارەوانیى ئێلحی دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد دا سەبری ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیى ئێلح و چەندین کەسی تریان دەستگیرکرد.

هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنی سیاسیى گەلی کورد دا لە ناوەندی شاری ئێلح و ناوچەى کەرجۆس هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستگیرکرد. ئۆپەراسیۆنەی پاکتاوکارنەکەى دەوڵەتى تورکیا بەردەوامیى هەیە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەبری ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیى دەبەپە لە ئێلح و ئۆزدەمیر و چەندین کەسی تریان دەستگیرکرد.

ر.م