دەوڵەتى تورک لە هێنێ و لیجەى ئامەد قەدەغەى هاتوچۆی راگەیاند
دەوڵەتی تورک لە ١١ گەڕەک و دێ و لادێی ناوچەکانى هێنێ و لیجەى ئامەد قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند.
دەوڵەتی تورک لە ١١ گەڕەک و دێ و لادێی ناوچەکانى هێنێ و لیجەى ئامەد قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند.
لە گەڕەک و دێ و لادێکانى عەجەمی، شەنلک، بیرلیک، ئابالی، ئەرگینکۆی، توزلاکۆی و چەپەری لیجەى ئامەد و لە لادێکانی کالادبی، ئاکچالایورت، تۆپچلار، یوکارتولاریی ناوچەى هێنێى ئامەد لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئەم بەیانییەوە قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا.
پێش راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ سوپاى تورک بە بەشداریى یەکەی تایبەت دەستیکردبوو بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی.
دوێنێش لە ناوچەکانى لیجە و پاسوور قەدەغەکارییەکى تری هاتووچۆ راگەیاندرابوو و ئەمڕۆ ئەو قەدەغەکارییە کۆتایى پێهات.
ر.م