د. باهۆز ئه‌رداڵ ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی «ده‌نگی وه‌ڵات» باسی له داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان، ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی باشوور و ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كرد. ئه‌ردال هۆشداری به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دا كه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد بازاڕی له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران نه‌كه‌ن.
«ده‌بێ مرۆڤ ڕێز له گه‌لی شیلادزێ بگرێت»
د. باهۆز ئه‌رداڵ ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی گه‌لی باشووری كوردستان و شیلادزێ به‌هاداره و پێویسته مرۆڤ ڕێزی لێ بگرێت. گوتیشی، مرۆڤ ناتوانێت هه‌مان قسه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسیی باشوور بكات. چونكه هه‌ندێك كاربه‌ده‌ستی باشووری كوردستان هه‌بوونی په‌كه‌كه له هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌نه بیانوو و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌وایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژیی ده‌وڵه‌تی تورك بده‌ن. ئه‌رداڵ ئه‌م پرسیارانه‌ی خسته‌ڕوو:
• له‌م كاته‌دا كه ڕووی ڕاستی داگیركه‌ران ئاشكرا بووه، ئایا بۆچی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار هه‌وڵ ده‌ده‌ن داگیركه‌ر و په‌كه‌كه وه‌ك یه‌ك پیشان بده‌ن؟
• ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی هۆكاری نائارامی له باشووری كوردستان به گه‌ریلاكانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، بۆچی له به‌رانبه‌ر ٢٢ باره‌گه‌ی سه‌ربازیی توركیا له باشووری كوردستان هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كیان نییه؟
• ئایا ده‌یان بنكه‌ی میت چ كارێكیان هه‌یه له باشووری كوردستان؟
• ئه‌و باره‌گه‌سه‌ربازیانه و بنكه‌كانی میت چی ده‌كه‌ن له‌وێ؟
كاری سیخووڕیی میتی تورك له باشوور
ئه‌ردال گوتی، به‌رپرسه به‌دیلگیراوه‌كانی میت ده‌رباره‌ی كاره‌كانیان له باشووری كوردستان دانیان به زۆر شت‌دا ناوه. «كاره سیخووڕییه‌كان له باشووری كوردستان ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نین، به‌ڵكو له دژی كاربه‌ده‌ستانی باشووری كوردستانیش كاری سیخووڕی ده‌كه‌ن، چاودێرییان ده‌كه‌ن و گوێ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان ده‌گرن. ئه‌وانه‌ی ئامانجی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، زانیاری هه‌واڵگری ده‌ده‌نه یه‌كتر، شوێنه‌كان بۆ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان نیشان ده‌كه‌ن، ئه‌و بنكه و باره‌گه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییانه‌ن. هۆكاری شه‌هیدبوونی زیاتر له ٢٠ هاوڵاتیی باشووری كوردستان‌مان له ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌بوونی ئه‌و بنكه و باره‌گه‌یانه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دژی بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی توركیای دوژمنی كوردستان له باشوور ده‌نگ ده‌رناخه‌ن و به‌ئاسایی داده‌نێن، به‌ڵام ده‌ڵێن هه‌بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان ده‌بێته هۆكاری نائارامی. ئه‌مه ناحه‌قییه‌كی گه‌وره‌یه و به‌دووره له وه‌ڵاتپارێزی و ڕۆحی كوردستانی.»
د. باهۆز ئه‌ردال جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هۆكاری نائارامی، ئاڵۆزی و كۆمه‌ڵكوژی هه‌بوونی باره‌گه سه‌ربازییه‌كان و بنكه‌هه‌واڵگرییه‌كانی میتن كه له باشوور به‌ئاسانی جموجۆڵ ده‌كه‌ن. گوتی، هه‌ندێك شت هه‌یه كه ئێمه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاشكرای ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌ڵێین: هۆكاری نائارامی و ئاڵۆزیی باشوور په‌یوه‌ندی به‌و لایه‌نه‌سیاسییانه‌ی باشووره‌وه هه‌یه كه له‌گه‌ڵ كاره‌كانی میتدان.
«داگیركه‌رن و هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌كیان نییه»
د. باهۆز ئه‌ردال گوتی: «باره‌گه سه‌ربازییه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق داگیركه‌رن و هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌كیان نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان قانوونێكی ده‌ركرد و بڕیاری دا كه ئه‌و باره‌گه سه‌ربازییانه له هه‌رێمه‌كه ده‌ربكرێن. به گوێره‌ی قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌بوونی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشوور ناڕه‌وا و ناقانوونین. گه‌لی باشووریش ئه‌و باره‌گه‌یانه‌ی ناوێت. ئه‌گه‌ر ناڕه‌حه‌تی و نامه‌منوونییه‌ك هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ویسترێت هه‌ڵوێستێك پیشان بدرێت، ده‌بێ له دژی ئه‌و باره‌گه سه‌ربازییانه بێت. ئه‌وه‌ی ئارامی گه‌لی هه‌رێمه‌كه تێكده‌دات ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره. با هیچ كه‌س ڕاستی پێچه‌وانه نه‌كاته‌وه. گه‌ریلا ٤٠ ساڵه له باشووره.»
«هه‌بوونی گه‌ریلا بۆ باشوور هێزه»
ئه‌ردال له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌بوونی په‌كه‌كه له باشوور زۆرترین هێز به لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی باشوور ده‌دات، به‌هۆی هه‌بوونی گه‌ریلاكان له باشوور ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی باشوور په‌یوه‌ندی ساز ده‌كات. گوتیشی، «ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت [ئه‌گه‌ر هه‌موو كوردان پێكه‌وه به‌ئامانج بگرم، ئه‌وا یه‌كده‌گرن و له به‌رانبه‌رم ده‌وه‌ستنه‌وه و ناتوانم درێژه به پیلانی داگیركاری بده‌م]. له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌دات كه هه‌ندێك كورد بباته لای خۆی. بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له یه‌كتر دووربخاته‌وه قیمه‌ت ده‌داته هه‌ندێكیان و هاوكارییان ده‌كات.»
«كاتێك ده‌ستی باشووری كوردستان ته‌نگ ده‌بێت، كێ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كات؟. ئێمه نموونه‌ی نزیكی ئه‌مه ده‌بینین. كاتێك ساڵی ٢٠١٤ داعش هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال، گه‌ریلا بوو كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه بوو، له مه‌خموور و كه‌ركووك چه‌ندین مانگ بوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد. ئه‌و كاتانه گه‌ریلا باش بوو، قاره‌مان بوو و هه‌موو ڕۆژێك میواندارییان له گه‌ریلا ده‌كرد. هه‌ندێك به‌رپرسی سیاسیی باشوور هه‌ن كه له كاتی ته‌نگانه‌دا گه‌وره‌یی گه‌ریلایان به‌بیردێته‌وه و باسی برایه‌تیی كوردان ده‌كه‌ن. ده‌ڵێن [ئێمه براین، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه قاره‌مانن، پێویسته ئێمه یه‌كبگرین]. به‌ڵام كاتێك كۆتایی به ته‌نگانه دێت، به‌جارێك گه‌ریلاكان ده‌كه‌نه هۆكاری نائارامی و بارگرانی. گه‌لی باشوور هیچ به‌هایه‌ك بۆ قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه دانانێت و باوه‌ڕیان پێناكات. ئه‌و قسانه هیچ سوودێكیان بۆ دۆزی كوردستان له باشووری كوردستان نییه. ته‌نیا ده‌رفه‌ت به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌دات كه زیاتر هێرش بكات و فشاره‌كانی زیاد بكات.»
«با براكانمان له باشوور ڕاستییه‌كه ببینن»
د. باهۆز ئه‌ردال ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی سیاسیی باشوور هێزی ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رچاوی خۆیان زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن، زۆر بیرته‌نگانه بیر ده‌كه‌نه‌وه، پێیان وایه باشووری كوردستان به‌ته‌نیا ده‌بێته دوورگه‌ی ئارامی و ئاشتی، خۆیان له پێشهاته‌كانی ده‌وروبه‌ر داده‌بڕن و وه‌ها ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.
«كاتێك ڕیفراندۆمی باشوور ساز كرا، ئه‌ردۆغان له هه‌موو كه‌س زیاتر هانی به‌غدای ده‌دا دژ به ڕیفراندۆم. ئێستا میت گرووپی چه‌ته داده‌مه‌زرێنێت و هه‌وڵ ده‌دات كوردان له‌وێ نه‌هێڵێت. هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان كاریگه‌ری له پارچه‌كانی دیكه ده‌كات. كاتێك ئه‌م ڕاستییه بینرا، ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌ستی كوردان به‌هێز ده‌بێت و ده‌ستكه‌وته‌كانمان مسۆگه‌ر ده‌كات. پێویسته برایانی به‌رپرسی سیاسی له باشوور ئه‌م ڕاستییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ببینن و به گوێره‌ی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.».
«له كه‌سایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا دژی كوردان شه‌ڕ ده‌كه‌ن»
ئه‌ردال ڕایگه‌یاند، به گوێره‌ی زیهنیه‌تی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ك ته‌نیا په‌كه‌كه به‌ڵكو هه‌موو كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ن. پێویسته هیچی دیكه ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌كه‌نه‌وه و فریوی ئه‌و قسه‌یه نه‌خۆن كه ده‌ڵێت [ته‌نیا دوژمنی په‌كه‌كه‌یه]. باهۆز ئه‌ردال داواشی له هێزه‌سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان كرد كه ئه‌وه بزانن ئه‌و پشتگیرییه‌ی ده‌یانكرێت كاتییه. «گه‌لی باشوور ڕووی ڕاستی كۆماری توركی له كاتی ڕیفراندۆمدا به‌باشی بینی. ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تی تورك ئه‌وه‌نده دوژمنی په‌كه‌كه بێت، ئه‌وا له‌به‌رئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه له‌پێناو ئازادیی كوردستان تێده‌كۆشێت. شه‌ڕی دژ به په‌كه‌كه، شه‌ڕی دژ به كوردانه.»
«بۆچی ئه‌وه‌نده خه‌مساردن؟»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا د. باهۆز ئه‌ردال ڕایگه‌یاند، ئه‌وان به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیانپارێزن، كاتێك مه‌ترسییه‌ك دێته ئاراوه، چی‌یان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن. ڕاشیگه‌یاند، گه‌ل و پێشمه‌رگه باش ده‌زانن ئه‌و تێكۆشانه‌ی له شه‌نگال تا كه‌ركووك كرا چۆن بووه. ئه‌ردال پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه: بۆچی هێزه‌كانی باشووری كوردستان ئه‌وه‌نده خه‌مساردن له به‌رانبه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان؟
«كۆماری تورك و ئه‌ردۆغان كه وه‌ك دۆستی خۆتان سه‌یریان ده‌كه‌ن، دوژمنی باكووری كوردستانن، دوژمنی ڕۆژئاوای كوردستانن. هه‌موو ڕۆژێك منداڵی بێ گوناه ده‌كوژن، ژنان ده‌كوژن، خه‌ڵكی ئێمه ده‌گرن، ناتوانن خۆیان له به‌رانبه‌ر وشه‌یه‌كی كوردی ڕابگرن. كاتێك ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دۆستایه‌تی ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌وان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌مه به‌ڕه‌وا ده‌بینن. باشه ئێوه بۆچی هه‌ستیاریی پارچه‌كانی دیكه نابینن؟ بۆچی ئه‌وان ده‌كه‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتان؟ ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به حه‌قیقه‌ت، برایه‌تی و كوردبوونه‌وه هه‌یه؟ بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ توركیا، ئایا ئێوه ناچارن دوژمنایه‌تیی په‌كه‌كه بكه‌ن؟ ئه‌مه چ سیاسه‌تێكه؟ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و په‌كه‌كه مه‌كه‌نه ئامرازێكی بازاڕی بۆ باشكردنی نێوانی خۆتان و توركیا. ئه‌م هه‌ڵوێسته كه كوردستانی نییه، له هه‌مان كاتدا نائه‌خلاقییه. ئێوه ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن، كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه نییه. به‌ڵام ئه‌مه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد مه‌كه‌ن.»
«هاوكاریی دوژمن چاره‌سه‌ری به‌دوادا نایه‌ت»
د. باهۆز ئه‌ردال ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه له كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی كاربه‌ده‌ستانی باشوور به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی باشووری كوردستانیش ناپارێزێت، ناوبراو داوای له به‌رپرسانی سیاسیی باشوور كرد به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی بیربكه‌نه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: « مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌ی باشووری كوردستان به مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌ی هه‌موو كوردستان و پێكهێنانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت. به دژبه‌ری و دوژمنایه‌تی له به‌رانبه‌ر خوشك و براكانی خۆت ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ناپارێزرێن. ئێمه وه‌ك كورد ته‌نیا ده‌توانین كێشه‌كانی خۆمان له ڕێی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. له‌گه‌ڵ دوژمنانی داگیركه‌ر ناتوانین هیچ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ر كه په‌یوه‌ندی و یه‌كێتیی ئێمه‌ی كوردستانی به‌هێز بوو، هه‌موو كه‌س ڕێزمان لێ ده‌گرێت.»
s.m