شه‌شه‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئیدریس سایلگان په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی دیجله (DÎHA) كه به گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی حوكمی قانوون (BHQ) به‌ندكرابوو، له دووه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری مووش له باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا جگه له سایلگان، پارێزه‌ر بارش ئۆفلاس، گوته‌بێژی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) حه‌قی بۆلتان، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی حقووق و مێدیا (MLSA) پارێزه‌ر زه‌لال په‌لین دۆغان، خانه‌واده و هاوپیشه‌كانی ئیدریس سایلگان ئاماده بوون.
ڕۆژنامه‌وان ئیدریس سایلگان له ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦-ه‌وه به‌ند كراوه، ئه‌مڕۆش دادگه سزای ٨ ساڵ زیندانی كردنی بۆ بڕیه‌وه.
s.m