سكاڵای هه‌ده‌په له ته‌توان ڕه‌تكرایه‌وه
سكاڵای هه‌ده‌په له دژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٧٦ ده‌نگ، له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه.
سكاڵای هه‌ده‌په له دژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٧٦ ده‌نگ، له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه.
سكاڵای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له دژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٧٦ ده‌نگ له ناوچه‌ی ته‌توانی به‌دلیس، له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه. بڕیاره ڕێكخستنی هه‌ده‌په سكاڵاكه‌ی بگه‌یه‌نێته ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگه‌ی به‌دلیس.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ته‌توان هه‌ده‌په ١٥ هه‌زار و ٣٣٠ ده‌نگ و ئاكه‌په ١٥ هه‌زار و ٦٠٥ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له ناوچه‌كه ٣٦ هه‌زار و ٤٩٣ ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه و ده‌نگی ٢ هه‌زار و ٢٧٦ كه‌س پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. هه‌ده‌په دوێنێ له دژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه سكاڵای تۆمار كردبوو.
s.m