سه‌رحه‌د شه‌نگالی كه له هێرشه‌كه‌ی ١٥ی ئاب بریندار بووبوو، شه‌هید بوو
ماهیر سه‌رحه‌د شه‌نگالی كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ١٥ی ئابی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال بریندار بووبوو، شه‌هید بوو.
ماهیر سه‌رحه‌د شه‌نگالی كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ١٥ی ئابی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال بریندار بووبوو، شه‌هید بوو.
ماهیر سه‌رحه‌د شه‌نگالی كه له كاتی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ١٥ی ئابدا بۆ سه‌ر شه‌نگال بریندار بوو، ئه‌مڕۆ ژیانی له‌ده‌ستدا.
ماهیر سه‌رحه‌د شه‌نگالی كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی زه‌كی شه‌نگالی له‌ئه‌ستۆ بوو، له هێرشی ١٥ی ئابی ٢٠١٨ كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كرایه سه‌ر زه‌كی شه‌نگالی، بریندار بوو. ناوبراو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه ته‌داوی ده‌كرا شه‌هید بوو.
ماهیر سه‌رحه‌د شه‌نگالی كه ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ بوو له به‌رانبه‌ر برینه‌كه‌ی به‌رخۆدانی ده‌كرد، پاش شه‌هیدبوونی ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی شه‌هید دڵگه‌ش و شه‌هید به‌رخۆدان له چیای شه‌نگال به‌خاك سپێردرا.
s.m