سوپای تورك به فڕۆكه و كۆپته‌ر هێرشی كرد
فڕۆكه و كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین ده‌ڤه‌ر، هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه.
فڕۆكه و كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین ده‌ڤه‌ر، هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «٦ی شوبات\١٦ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٣:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی فله‌ها-ی سه‌ر به ناوچه‌ی زێ و گردی ئامێدی سه‌ر به قه‌زای ئامێدیی پارێزگه‌ی دهۆك-یان كرد. هه‌روه‌ها ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٥:٣٠ بۆردومانی چیای ڕه‌ش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی زێ-یان كرد له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند: «ڕۆژی ٦ی شوبات\١٦ی ڕێبه‌ندان له‌نێوان كاتژمێر ٢٠-٢١ كۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كانی دوژمن له جۆری كۆبرا بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كانی ماهیر میرزۆ، شه‌لاله و برچه‌لا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ-یان كرد.»
هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m