سوپای تورك له سێگۆشه‌ی لیجه، هێنێ و دارا هێنێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد
سوپای تورك له سێگۆشه‌ی لیجه، هێنێ و دارا هێنێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ناوچه‌كه هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان.
سوپای تورك له سێگۆشه‌ی لیجه، هێنێ و دارا هێنێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ناوچه‌كه هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان.
له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌جه‌میش، خه‌رابا، چه‌مێ ئه‌لیكا، ئابالی، ئه‌رگینكۆی، تووزلاكۆی و جه‌په‌ر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی لیجه، هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كه‌كانی كالادیبی، ئاكچایوورت، تۆپچوولار، یووكاریتوورالی و ده‌وروبه‌رییان له ناوچه‌ی هێنێ له كاتژمێر ٦ی ئه‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌بوونی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ١١ گه‌ڕه‌كی نێوان ناوچه‌ی دارا هێنێ-ی چه‌ولیك و ناوچه‌ی لیجه و هێنێی سه‌ر به ئامه‌د، سوپای تورك دوێنێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ڕاگه‌یه‌نرا كه چه‌ندین یه‌كینه‌ی تایبه‌تی سوپای تورك به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بێ چه‌ك و به چه‌ك-یش به‌كارده‌هێنرێن.
سه‌ربازانی توركیا له گه‌ڕه‌كه‌كانی چه‌مێ ئه‌لیكا و خه‌رابا و لادێیه‌كانیان به‌تووندی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و ئازاری گه‌ل ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێگه‌كانی ١١ گوند خاڵی پشكنین دانران و ڕێ به دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه نادرێت هاتووچۆ بكه‌ن.
s.m