سۆیلو کردی بە ئامانج و پشکنەریان ناردە سەر ئامەدسپۆر

دوای ئەوەی سولەیمان سۆیلو ئامەدسپوری کردە ئامانج، پشکنەر بۆ سەر ئامەدسپۆر نێردران.

ئامەدسپۆر کە هەموو کاتێک دەبێتە ئامانجی نەژادپەرستە تورکەکان، ئەم جارەش بووە ئامانجی وەزیری ناوخۆی تورک.

سولەیمان سۆلو وەزیری ناوخۆی تورک وتبووی 'یانەی ئامەدسپۆر فەرمان لە قەندیل وەردەگرێت' و بەم شێوەیە کردی بە ئامانج. دوای قسەکانی سۆلو وەزارەتی ناوخۆ پشکنەری بۆ ئامەدسپور نارد.

بە پێی زانیاریەکان پشکنەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەستیان بە پشکنین کردووە.

ف.ق